له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
رۆژی سێشه‌ممه 20-4-2021هێزێكی عیراقی هه‌وڵی چوونه ناو گوندی ” گر زهرك”ی ئێزدیاندا ، ژنانی گونده‌كه به‌ریان به سوپای عیراق گرت ، هه‌مان ئه‌و ژنانه‌ی به‌شێكیان له ساڵی 2014 دوای راكردنی پێشمه‌رگه ڕووبه‌ڕووی داعشی تاریكی بوونه‌وه ، سوپای عیراق نزیكه‌ی ساڵێكه شه‌ڕ به شه‌نگال و شه‌نگالیه‌كان ده‌فرۆشێت ، ئه‌و سوپایه ساڵێكه ده‌یه‌وێت ههرچۆنێكه چۆك به ئازادیخوازانی ئێزدی دابدات ، له كاتێكا له‌به‌رده‌م ده‌یان بنكه‌ی سوپای توركیدا ده‌سته‌پاچه‌و بێده‌نگه .
شه‌ڕفرۆشی سوپای عیراق به خه‌ڵكی شه‌نگال پێویستی به بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆكی حكومه‌تی عیراقیه ، ناكرێت هه‌رجاره‌و به بیانوویه‌ك ژیانی ئه‌و خه‌ڵكه تێكبدرێت ، شه‌نگالیه‌كان چه‌ند ساڵێكه زۆر به چڕی سه‌رقاڵی ئاوهدامكردنهوهو گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیانن بۆ ناوچه‌كه‌یان ، ئه‌وان خۆیان خۆیان رێكخستووه به هاوكاری شه‌ڕ ڤانانی ئازای رۆژئاوا‌و ئاسایشی ئێزدیخان ئارامی و ته‌ناهییان گێڕاوه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كه‌یان .
ئه‌وان له ناو دۆزه‌خه‌وه هاتونه‌ته ده‌ره‌وه‌و هه‌موویان پێكه‌وه ده‌یانه‌وێت به‌یانیان له ئه‌مڕۆ نه‌چێت ، به‌ڵام سوپای عیراق به فیتی ده‌ره‌وه و به هاندانی نه‌یارانی خۆسه‌ری شه‌نگال هه‌رجاره‌و كێشه‌یه‌ك بۆ ئه‌و ناوچه‌یه دروست ده‌كه‌ن ، بێگومان توركیا رۆڵی گه‌وره‌ی له نانه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه‌دا هه‌یه‌و پێده‌چێت به ده‌ستوه‌ردان له ناو سوپا‌و كڕین یان به كرێگرتنی كه‌سانێك به‌رده‌وام كار بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه بكات ، هه‌ڵبه‌ت توركیا له‌و باره‌یه‌وه دیرۆكێكی دورو درێژی هه‌یه‌و به‌رده‌وام وه‌ك تێكده‌رێك رۆڵده‌گێڕێت له نێوان پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه‌دا.
پاراستنی شه‌نگال و شه‌نگالیه‌كان ئه‌ركێكی ئاكاریه‌و پێویسته هه‌ر یه‌كه‌مان له جێی خۆمانه‌وه‌و به‌و شێوه‌یه‌ی كه ده‌گونجێت داكۆكی له شه‌نگال بكه‌ین و رای گشتی و فشار دروستبكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و قورسایی و گێچه‌ڵه‌یان له سه‌ر لابه‌رین، هه‌وڵی تێكدانی ئارامی شه‌نگال بۆ ئه‌وه‌یه ئێزدیه‌كان نه‌توانن به ئارامی له سه‌ر خاكی باو باپیری خۆیان بژین، تێكدانی دۆخی شه‌نگال تێكدانی دۆخی هه‌رێمی كوردستانی به دوادا دێت، سه‌ركه‌وتنی ئامانجه مه‌ترسیداره‌كان له شه‌نگال، زه‌مینه سازی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنه‌كانی تریش ده‌ستوه‌ردان بكرێت.
هه‌موو كێشه دروستكردنێك له هه‌رێمی كوردستان، له شه‌نگال ، له رۆژئاوای كوردستان و له قامیشلو گرێدراوی یه‌كترن و ئامانج له هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ش له باربردنی خه‌ونی دیموكراسی و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی گه‌لانه‌و هیچی تر.