له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
په‌لاماره به‌رده‌وام و چڕه‌كانی توركیای فاشی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و بێده‌نگی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم، جگه له‌وه‌ی شه‌رمێكی گه‌وره‌یه ئه‌ركی هاونیشتمانیان و خه‌ڵكی كوردستانیش به‌رانبه‌ر ئه‌و سته‌مكاری و په‌لاماره خوێناویانه زیاتر‌و قورس‌تر ده‌كات.
ئه‌ردۆغان و سوپا نه‌خۆشه‌كه‌ی هه‌ر كات له شوێنێكی تر لێیان گیر ده‌بێت ئه‌وان په‌لاماری باشوری كوردستان و رۆژئاوای كوردستان ده‌ده‌ن و بیانووشیان په‌كه‌كه‌یه، له كاتێكا په‌كه‌كه جگه له‌وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی سته‌مكاری هیچ هه‌نگاوێكی بۆ كوشتنی توركی سڤیل نه‌ناوه‌و تا ئێستاش به‌رانبه‌ر به‌و هه‌موو سته‌مه دانی به خۆیدا گرتووه.
بێده‌نگ بوون له به‌رانبه‌ر توركیا له ڕووی دینی و ئاكاری و نیشتمانیه‌وه به‌رپرسیاره‌تیه ، پێغه‌مبه‌ری ئیسلام “درودی خودای لێبێت ” بۆ هه‌موو سته‌مكاریه‌ك داوای وه‌ڵام ده‌كات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به لاواز ترین شێوه‌ش بێت، سه‌یره وا حكومه‌ت و حزبه علمانیه‌كان زمانیان به قوتا چووه، ئه‌ی حزبه ئیسلامیه‌كان نابێت قسه‌یه‌كیان هه‌بێت؟
هه‌ر هیچ نه‌بێت له رێگه‌ی كونسڵی توركیاوه نامه‌یه‌ك بنێرن بۆ ئه‌ردۆو پێی بڵێن “تۆ له شوێنێ تر قه‌لفڕت پێده‌كه‌ن چت داوه له‌م گه‌له لاشه‌ڕو سه‌ركزه ” خۆ هه‌ر له‌به‌ر خاتری خودا‌و پێغه‌مبه‌رو ئیسلامیش بێت ده‌بێت مه‌لا به‌شیرو مه‌لا عه‌لی قه‌ره‌داخی و مه‌لاكانی تر قسه‌یه‌كیان هه‌بێت ، بۆ خوا بۆ خه‌ڵك نا.
بێهه‌ڵوێستی حزبه‌كان ، حكومه‌ت ، پیاوانی ئاینی ، رۆشنبیران ، رێكخراوه‌كان هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی رای گشتی دروست نه بێت حكومه‌ت و حزبه‌كان بیانه‌وێت ده‌توانن زۆر كار بكه‌ن ، بیرتانه بۆ دژی قسه‌یه‌ك هه‌زاران كڵاو سور رژانه نێو جاده‌كانی هه‌ولێره‌وه ، ئه‌ی بۆ په‌لاماردانی شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌ت و خاك چی ، لێره‌دا دیسان ڕووی ده‌مم له مامۆستا عه‌لی باپیر ، سه‌لاحه‌دین به‌هادین و هه‌موو ئه‌وانی تره یانی قسه‌یه‌كیش ناكرێت.
له‌شكر كێشی توركیا ئه‌وپه‌ڕی بێشه‌ره‌فیه ، له‌وه‌ش شوره‌یی تر بێده‌نگی كه‌سێكه به ناوی دیندار زێباری كه شه‌وو رۆژ له مه‌ڵاسایه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی هه‌ر ره‌خنه‌یه‌ك بداته‌وه كه‌چی بۆ هێرشه‌كه‌ی توركیا هه‌ر قسه بكات ده‌ڵێت خه‌تای په‌كه‌كه‌یه !!.