له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج:
هه‌ڵبه‌ت من ده‌مێكه وازم له جۆرێك قسه‌كردن له سه‌ر دیدی ئه‌م و ئه‌و هێناوه ، به‌ڵام گفت و گۆی خاتو نهموسوڵمانه به ڕومهتهكهو مه‌لا له‌تیف گه‌یاندمیه ئه‌وه‌ی منیش قسه‌یه‌كم هه‌بێت ، به‌ر له‌وه‌ی قسه له‌سه‌ر ئه‌و گفت و گۆیه‌و هه‌ڵه ئاوهزیهكانی مه‌لا بكه‌م، ده‌مه‌وێ دوو چیرۆك بگێڕمه‌وه .
تا چه‌ند راسته نازانم ده‌ڵێن گه‌نجێك چووه بۆ لای را‌شد غه‌نوشی پێی وتوه له ناوچه‌كه‌ی ئێمه یانه‌یه‌كی شه‌وانه كراوه‌ته‌وه چه‌ندین كچ كاری تیا ده‌كه‌ن ، ده‌چم دهیتهقێنمهوهو ده‌یاننێرم بۆ دۆزه‌خ ، غه‌نوشی پێی وتوه كاری تۆ ناردنی خه‌ڵك نیه بۆ دۆزه‌خ ، گه‌ر ده‌توانی بڕۆ یهكدوویهكیان بگێڕه‌وه بۆ به هه‌شت و په‌شیمانیان كه‌ره‌وه له‌و كاره .
هه‌ر دوای قسه‌كانی مه‌لا له‌تیف ڤیدیۆیه‌كیان بۆ ناردم خاتونێكی گوایه لیبی یان جه‌زائیری باسی خراپی و سه‌رخۆشی و قورئاندڕێنی پیاوه‌كه‌ی ده‌كات بۆ مامۆستایه‌كی ئاینی ، مامۆستاكه ئامۆژگاری ده‌كات ماڵ له خۆی و پێنج مناڵه‌كه‌ی نه‌شێوێنێ و ئارام بگرێت ، دوای ساڵێك دۆخه‌كه ئاوه ژوو ده‌بێته‌وه .
له‌م رۆژانه‌دا مه‌لاكانی تورك یان گرته‌ی چه‌ند مه‌لایه‌كی تورك بڵاو كرایه‌وه كه هه‌رچی نه‌شێت به كوردی ده‌كه‌ن ، من چاوه‌ڕێم ده‌كرد مه‌لا له‌تیف ، هه‌ر مه‌لایه‌كی تر بانگخوازێك ، یه‌كێتی زانایان ، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بوێری ئه‌وه‌یان هه‌با بیاندایه‌ته ده‌م و فڵقی ئه‌و مه‌لا داعشیانهدا نه‌ك هیچ نه‌وترا ، بگره مه‌لای كورد مێشێك میوانی نه‌بوو .
هه‌فته نیه به‌شێك له مه‌لایان به ریش و عه‌مامه‌وه په‌لاماری هاوڵاتی خۆیان نه‌ده‌ن له سه‌ر مه‌شروبخۆری و نوێژنه‌كه‌ری و رۆژو نه‌گرتن و ههتادوای جنێو به جنێو ده‌ڵێ باله‌ك سه‌رسه‌ری و لاده‌رو كافرو زه‌ندیق به فلسێ ، له كاتێكا ئه‌ركی مه‌لا رێنمایی و گێڕانه‌وه‌یه بۆ سه‌ر ڕێ به قه‌ولی خۆیان نه‌ك لێدان و سوك كردن و ناشرینكردن كه ئێستا له ناو یهكیشدا ئه‌وه ده‌كه‌ن .
خاتونه به ڕومهتهكهی كورد به مه‌لا ده‌ڵێت به زۆر نوێژی پێده‌كه‌م ، كه‌واته نوێژخوێنه نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی مه‌لا ده‌ڵێت نوێژناكات ، ده‌ڵێ ناوبه‌ناو به ڕۆژو ده‌بێت كه‌واته مه‌لا له‌مه‌شدا كورتی هێنا ، مه‌لا ده‌ڵێت قورئانیش ناخوێنێ زكری خوایش ناكات كه‌واته ژیان له ته‌ك ئه‌ودا زه‌حمه‌ته ، وازی لێبێنه ، كافره و هتد ، خاتونه‌كه ده‌ڵێت ره‌نج ده‌كێشێ بۆ من و مناڵه‌كان ، ماندووه ، كه‌سێكی خراپ نیه ، جه‌نابی مه‌لا له بری خودا بڕیار ده‌دات و ئه‌مه ناچێت به گوێیدا ، راستی ئه‌مه خێزان شێوێنی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزانی كورده له‌م بار‌و دۆخه سه‌خته‌دا چۆن ده‌كرێت ئه‌مه له مه‌لایه‌ك قهبوڵبكرێت پێشتر بۆ ئاره‌زوی خۆی خێزانێكی شه‌ت و په‌ت كردوه و له پرسینه‌وه‌ش ده‌ربازی بووه و ئێستاش خه‌ڵكی له دوایه‌وه نوێژده‌كه‌ن .
ئاخۆ به‌م مانگی ره‌مه‌زانه ئه‌ركی ئه‌م مه‌لا له‌تیفه بوو به خاتونه روسورهكهی گوتبا مادام پیاوه‌كه‌ت كرێكاری ده‌كات به‌رگ و خواردنی ئه‌م جه‌ژنه‌تان له سه‌ر من یان ئه‌وه‌ی پێی بڵێ لێی جیابه‌ره‌وه .