له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج:
ئه‌وه ده‌وڵه‌ت و دام و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ته ده‌توانێ به‌و جۆره‌ی خۆی بیه‌وێت ناو له كه‌سه‌كان ، روداوه‌كان، شته‌كان بنات ، مامه‌ڵه كردن له ته‌ك بۆچونه‌كانی دهوڵهتاو گوێنه‌گرتن له‌وانی تر، ئه‌گه‌رچی مێژویه‌كی دورودرێژی هه‌یه، لێ به‌شێكی زۆری كه‌وتوه‌ته دوای جه‌نگی جیهانی دوه‌م و دۆستایه‌تی و پێكه‌وه‌یی به پێی به‌رژه‌وه‌ندی، بۆ ده‌وڵه‌ته‌كان ڕه‌وایه چۆنیان بوێت له ناوخۆدا ئاوا هه‌ست و كه‌وت بكه‌ن، به مه‌رجێك له ده‌ره‌وه‌دا به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی یه‌كتر بپارێز.
ناونانی پارتی كرێكارانی كوردستان به تیرۆریست جگه له‌وه‌ی كارێكی نائاكاری و دوره له هه‌ر به‌هایه‌كی مرۆییانه، ده‌چێته چوار چێوه‌ی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه هاوبه‌شانه‌ی كه له نێوان توركیا‌و وڵاتانی دیكه‌دا هه‌یه، ده‌نا هه‌موو ئه‌وه ده‌زانن كه په‌كه‌كه تیرۆریست نیه‌و به‌رده‌وام ئاماده‌ی ئاشتی و گفت‌و گۆیه.
په‌كه‌كه هیچ كاتێك ده‌رگای به‌ڕووی ئاشتیدا دانه‌خستوه، له گه‌رمه‌ی په‌لاماری نامرۆییانه‌ی توركیادا بۆ سه‌رخه‌ڵكی سڤیل له باكوری كوردستان و شوێنه‌كانی دیكه‌ش په‌كه‌كه ئاماده‌ی ئاشتی بووه، ئه‌مه‌ش نه‌ك له به‌ر بێهێزی، یان نه‌توانینی به‌رگریه‌وه، نا له ڕوانگه‌ی ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌وه كه خودی په‌كه‌كه بۆ پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌و دیموكراتیانه‌ی گه‌لان هه‌یه‌تی، گرفته‌كه له تیرۆری دهوڵهتایه، به‌ڵام هیچ ده‌وڵه‌تێك ئاماده نیه ئه‌م راستیه ببینێ.
به كارهێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه كرا‌و له ئاڤاشین ومهتیناو مام ڕهشۆو شوێنه‌كانی دیكه ده‌ریده‌خات كه كێیه تیرۆریسته‌و كێیه ده‌یه‌وێت سروشت و جوانی ومرۆدۆستی و ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ریش له ناو بدات!
نه‌بینینی ئه‌م راستیه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كانه‌وه جگه له‌وه‌ی هه‌میشه ده‌ستی توركیا بۆ تاوان وسته‌م و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی كراوه تر ده‌كات، ئاكاری ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌و ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیش ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، به كار هێنانی فۆسفۆڕو كیمیای بۆ شه‌هید كردنی گه‌ریلاو ئازادیخوازان، سوكایه‌تی كردن به لاشه‌ی قوربانی، بڕینی گوێ و لوت و مه‌مكی تێكۆشه‌ران دوای شه‌هید بوون، به‌رهه‌می ئه‌و بێده‌نگی و چاونوقانهی ده‌وڵه‌تانی زلهێزه به‌رانبه‌ر هه‌موو بێئاكاریهكانی ئه‌ردۆغان و دهوڵهتباخچهلی.
تێكه‌ڵكردنی هاوزه‌مانی شه‌ڕه‌كانی غه‌زه‌و هه‌وڵی په‌لاماری زه‌مینی له لایه‌ن ناتانیاهۆو سوپای ئیسرائیله‌وه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێستا له مه‌تیناو ئاڤه شین وسنوری یادینان رووده‌ده‌ن، وه‌ك جۆرێك له هاوپه‌یمانه‌تی نێوان ناتانیاهۆو ئه‌ردۆغان دێته به‌رچاو ئه‌مه‌ش به‌شێكی بۆ لادانی فۆكس و چاوی كامێرا له سه‌ر به كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی له‌لایه‌ن سوڵتانه نه‌خۆشه‌كه‌وه ، ئه‌و پیاوه‌ی به جادوه دینیه‌كانی زۆرێك له كورده‌كانیشی گه‌مژاندووه ، له كاتێكا ئه‌و خۆی دێبوكێكه به ده‌ست باخچه‌لیه‌وه.