له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج:
ئه‌وه‌ی جنین بلاسخارت وتی هه‌ر ته‌نیا ئاگادار كردنه‌وه نه‌بوو، جۆرێكیش بوو له ئامۆژگاری، ئامۆژگاری له رۆژگارێكا كه‌س ئاماده نیه به دیاریه‌وه دابنیشێت، هه‌تا ئه‌گه‌ر له زیانی خۆیشی بێت.
بلاسخات ئیشی ترساندنی كه‌س نیه ، ئیشی ئه‌وه‌یه ئاڕیشهو كێشه‌كان بخاته به‌رچاوو به‌لای زۆریشه‌وه راپۆرتی خۆی بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به‌رز بكاته‌وه، لێ ئه‌مجاره ئه‌و ئامۆژگاری ئه‌م نه‌وه سیاسیه‌ی ئێستای كوردستانی كرد كه وا تێنه‌گه‌ن له ته‌ناهی و ئلسلیشدان وهه‌موو شتێ پارێزراوه.
پارتی و یه‌كێتی وه‌ك دوو خودانی خه‌راپی هه‌رێم له بری ئه‌وه‌ی ئه‌زمون له شكست و كه‌وتن و ململانێكان وه‌ربگرن, هێشتا ده‌ڵێی له سه‌رده‌می ئه‌ماره‌ته‌كاندا ده‌ژین و هه‌ندێ جار له رقی یه‌كتر سه‌رچیخی واده‌كه‌ن مه‌گه‌ر هه‌ر كوردی به‌له‌نگاز بیكات.
به‌رده‌وام ئاماده‌كردنی خه‌ڵك بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌و په‌لامار، ئامانجی سه‌ره‌كی لێی دروست نه‌بوونی نه‌ته‌وه‌یه، جا ئه‌مه به مه‌به‌ستیش نه‌بێت و له نه‌زانیشه‌وه بێت ده‌چێته خزمه‌تی نه‌یارانه‌وه، ده‌چێته خزمه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌وه كه به ئاگرو ئاسن له كورد ده‌ده‌ن.
كوردستان به بارودۆخێكی ههستیارو مه‌ترسیداردا تێده‌په‌ڕێت، بواری هه‌ناسه‌دانی ئازادی به‌رته‌سك كراوه‌ته‌وه، ململانێكانی یه‌كێتی و پارتی دیسان سنوری دوو دۆزنهكهی تۆختركردوهتهوه.
كێشه‌كان له ته‌ك به‌غدایا چاره‌سه‌ر نه‌كراون، توركیا وه‌ك كه‌ڵه‌گاو ملهوڕێكی ناوچه‌كه ده‌یه‌وێت به بیانوی په‌كه‌كه‌وه هه‌موو كوردستان داگیر بكات و ئهمهریكاو زلهێزه‌كان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیش نقه‌یان لێوه نایه‌ت، ئه‌گه‌ر بیر له چاره‌سه‌ری و ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه نه‌كرێته‌وه ، په‌یامه مه‌ترسیداره‌كه‌ی بلاسخارت كه وه‌ك ئامۆژگاری دای نزیكده‌بێته‌وه له هاتنه دی.
له كاتێكا له شه‌ڕی حه‌ماس و ئیسرائیلا ئهمهریكاو نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و وڵاتانی زلهێز هه‌موو له سه‌ر هێڵ بون بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌و وه‌ستانی شه‌ڕ، به‌ڵام له شه‌ڕی په‌كه‌كه‌و توركیادا هه‌موو ئه‌وانه خۆیان كردووه به كه‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ت و نایانه‌وێ گوێ له په‌یامی ئاشتی په‌كه‌كه بگرن، ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌وه دۆخه‌كه‌یه‌تی وكه‌س شك نابرێت به دۆسیه‌ی ئاشتیه‌وه خۆی بكات به جانقایهداو به توركه‌كان بڵێت ئیتر كاتی ئاشتیه.
له نێو ئه‌م گێژاوه‌دا پێویسته پارتی و یه‌كێتی ئاوه‌زداران و دۆستان له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه داوه‌ت بكه‌ن به داوه‌تكردنی دۆسته توركه‌كانیشه‌وه ئه‌وانه‌ی وه‌ك باخچه‌لی و ئه‌ردۆغان بیر ناكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دنیای سبه‌ی له ئێستا باشتر بێت هه‌رله‌وێش داوا له بلاسخارت بكرێت با نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له بری په‌یامی ئامۆژگاری په‌یامی ئاشتی بۆ ناوچه‌كه به‌ڕێبكه‌ن ، بۆ ئه‌مكاره پارتی و یه‌كێتی بیانه‌وێت ده‌توانن رۆڵی باش ببینن.