مەردان کوڵەجۆیی:
دەمێكە نامەوێت ئەمە بابەتە بڕۆژێنم، چونکە لە بەرژەوەندی دوژمانەدایە، وەلێ ئەم حزبە بە ناو کوردانە ڕۆژبەڕۆژ تاوانگەلێك ئەنجام دەدەن، نەك چیدی ناتوانم لێی بێدەنگببم، بەڵکو ناشزانم لە کوێ وە باسی بکەم؟!…
لەوتای هێز و لەشکر و چەکداری حزبەکانی کورد بوونیان هەیە، تەنها لە شەڕی یەکتردا وەکو شێرو پڵنگ تیژ و دڕن، وەلێ لە ئاساتی دوژمناندا هەمیشە چەقەڵی دۆڵگروهەڵهاوتی ڕیسوا بوون!
پەکەکە تا ئێستا زیاد لە 50 هەزارکوڕوکچی کوردی بەناوی کوردستانی سەربەخۆوە بە کوشتداوە، کەچی تازە بە تازە دەڵێ “خەبات دەکەین لە پێناو تورکیایەکی دیموکرسیدا”!
لە سەرەتای هەڵگیرساندنەوەی “شۆڕشی نوێ”وە، پارتی جگە لە شەڕی کورد کوژی و پەلکێشکردنی دوژمنان بۆ سەرخاکی وگەلی کوردستان، یەك شەڕم بۆ بگێڕنەوە کە چەکدارەکانی ئەم حزبە لە دژی دوژمنانی کردبێت؟!
هەرچی پەکەکەشە، لە پاش دەیان ساڵ شەڕوکاول بوونی بەشێك لە باکوری کوردستان، لە سەخترین چیای ئەو بەشەدا نەیتوانیوە تەنها ئەشکەوتێك ڕزگار بکات تا بنەکەیەکی تێدا دابنێ، کەچی دەیەوێ “حکومەتێکی خۆبوون” لە شانگال دروست بکات!
لە کوێوە باسی تاوانەکانتان بکەم؟
ئێوەی پارتی، لە کارەستای هاکاری و شەڕی ناوخۆی شاخەوە باستان بکەین؟ یان شەڕی حزبی دیموکراتی کوردستان ئێران؟ یان شەڕی پەکەکە لە ساڵێ 1992؟ لە شەڕی (حسک)ە تازەکە گەڕێ، باسی شەڕی درێژخایەنی ناوخۆو پەلکێشکردنی سەدام بکەم؟!
بە هۆی سیاستە چەوتەکانی پەکەکەوە، پاش بە کوشتدانی زیاد لە 20 هەزارگەنج لە ژێر دروشمی بەرخوان لە پێناو ئازادکردنی ڕۆژئاوا کوردستان، کەچی بەشێکی خاکی وڵاتە کەوتە دەستی تورکیای فاشیست و، ناوی کوردبوون لەو بەشەی کوردستان سڕایەوە و بوو بە”شیمال سوریا الدیمقراطی”؟!
ئێستاش لە پاش ئەوهەموو نەهامەتیەی بە سەر گەلی و خاکی کوردستاندا هێناوتانە، دیسان دەتانەوێ شەڕێکی دیکەی کوردکوژی بۆ ئاغاکانتان بەرپابکەن؟! ئەی حزبە دۆڕاوەکانی بە ناو کورد، لە کوێوە باسی تاوانەکانتان بکەم؟!