- پێشەنگ پرێس - https://peshangpress.com -

پرۆژەیەك پێشکەش فەسیبووك دەکەم!

 

مەردان کوڵەجۆیی:

لەم پرۆژەیەدا داوا لە بەرپرسانی تۆڕی کۆمەڵاتی فەیسبووك دەکەم بەشی لایك وکۆمێنت لە سەر تۆڕەکە هەڵبگرن، بۆ ئەوەی هەندێك لە پیج و ماڵپەڕە سێبەرانکانی کورد دەستبەرداری سەرکێشیی و بڵاوکردنەوە بابەتی بێ سود و، بگرە زیان بەخش، ببنەوە!

وەك لای هەمووان ئاشکرایە، بەشێکی زۆری پەیج و ماڵپەڕەکانی کورد لە پێناو چەند لایك وکۆمێنتدا، وێنە و ڤیدێۆی نەشیاو دادەبەزێنن و، هەندێك پەیچش هەواڵی نابەجێ ودوورلە ڕاستی بڵاو دەکەنەوە و، کەچی بۆ ئاشکراکردنی “زانیارییەکە” داوا لە خوێنەران دەکەن”خاڵێك” دابنێن تا وێنەکە یان زانیاریەکەیان بۆ بنێرن!

ئەوەی لە بەشێکی زۆری سایت و پەیجەکانی کورد لە سەرتوڕەکۆمەڵایەتیەکان بەدیدەکرێت، لە گشت دابونەرێتێکی شارستانی و بگرە ڕەووشتییش لاداوە و، هەندێك لەوانە ئامادەن بۆ چەند لایك وکۆمێنێت، نەشیاوترین وێنە، ڤیدێۆ، هەواڵی دوورلە ڕاستی، بوختیان و هتد… بڵاو بکەنەوە.

لێرەڕا بە ئەرکی دەزانم کە دەست بکەم بە پرۆژەی کەمپەینی لابردنی بەشی کۆمێنت ولایك و، ئەو پرۆژەیەش پێشکەش بە کاربەدەستانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك بکەم. ئەگەر ئەم پرۆپژەیە سەربگرێت، ئەوا ڕەنگە بەشێك لە پەیج وسایتە سێبەرەکانی کورد دەستبەرداری بابەتی نەشیاو ببن کە ئێستا لە پێناو(لایك وکۆمێنتدا) بڵاویان دەکەنەوە.