له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
هێرشه چڕه‌كه‌ی توركیا بۆ سنوری شارباژێڕ‌و پێنجوێن ، بێده‌نگی ده‌سه‌ڵاتی كوردی و حكومه‌تی عیراقیش به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو سوكایه‌تیه‌ی توركیا ، كوشتنی خه‌ڵكی سڤیل ، ده‌نگۆی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عیراق و هه‌رێم ، بارودۆخی سلێمانی و ناو یه‌كێتی، ئه‌مانه هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌ی جدین له سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و بارزانیش ده‌ڵێت ئه‌فغانستان و هه‌رێم جیاوازن.
له كاتێكا ره‌شاد گه‌ڵاڵی كادیری پێشكه‌وتوی یه‌كێتی له دیدارێكدا به ئاشكرا مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ی باسكرد ئه‌و وتی له نێوان یه‌كه‌ی هه‌شتای سه‌ر به‌پارتی و داعش په‌یوه‌ندی هه‌یه، ئه‌و وتی داعش كێشه‌ی له گه‌ڵ پارتی نیه له قه‌ره‌چوغ، هه‌روه‌ها وتی خواردن و خواردنه‌وه‌ی داعش له لایه‌ن یه‌كه‌ی هه‌شتاوه دابین ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه راست بن، ده‌بێت بارزانی له سه‌ر ئه‌وه رونكردنه‌وه بدات، نه‌ك شتی تر.
ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی گه‌ڵاڵی ده‌یڵێت وا بێت پێویسته مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كێتی له سه‌ر ئه‌وه كۆبونه‌وه بكه‌ن نه‌ك له‌سه‌ر ده‌ركردنی كاندیێك و ناردنی وه‌فد و په‌یام بۆ لای لاهوری شێخ جه‌نگی، یه‌كێتی ته‌واوی سنوره‌كه‌ی له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی توركیا‌و داعشدایه‌و ئه‌ویش لوله‌ی چه‌كه‌كانی كردوه‌ته كۆشكێك له سه‌رچنار وه‌ك میدیاكان ده‌ڵێن.
روداوه‌كانی ئه‌فغانستان هه‌موو دنیای به خه‌به‌ر هێناوه كورد نه‌بێت، 300 تا 400 داعش له قه‌ره‌چوغ به كه‌ماڵی ئیسراحه‌ت ده‌ژین ، داعشی تر له حه‌مرینه‌وه تا سه‌رگه‌ڕان دێن و ده‌چن ، ئه‌وه جگه له بناری گل و شوێنگه‌لی دیكه ، كه ئهمهریكاو هاوپه‌یمانان هه‌موو زانیاریه‌كیان له‌و باره‌یه‌وه لایه ، هه‌روه‌ها داعش له ناو هه‌رێمیش به چڕی خه‌ریكی رێكخستن و ته‌ڤلی كردنی خه‌ڵكه، ئه‌مانه زانیارین نه‌ك ره‌مڵ.
توركیاش رۆژ نیه هه‌ڕه‌شه نه‌كات ، سه‌رقاڵكردنی یه‌كێتی به‌و دۆخه‌ی ناوخۆیه‌وه بۆئه‌وه‌یه بیر له هیچی تر نه‌كاته‌وه ، ته‌نانه‌ت هه‌ڵوه‌سته له سه‌ر قسه‌و زانیاریه‌كانی كادیره‌كه‌ی خۆیشی نه‌كات.
توركیا ئه‌نفالی كوردستان ده‌كات به بیانوی په‌كه‌كه‌وه ، بیانوهكه جگه له قسه‌یه‌كی بێ‌مانا هیچی تر نیه، په‌كه‌كه هه‌بن یان نا توركیای هاوپه‌یمانی داعش هه‌ر ئه‌وه ده‌كات، به‌رله بونی په‌كه‌كه‌ش توركیا هه‌ر كورد كوژو جه‌لاد بووه، سه‌رانی كورد به توركیا ناڵێن وه‌لبه كه‌چی شه‌ڕی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن و پێی ده‌ڵێن لێره بڕۆ، له كاتێكا توركیا سه‌نته‌ری تیرۆر‌و هه‌تره‌ش بردنه له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی داعشیشه‌وه په‌یوه‌ندی به داعش و هه‌موو بزوتنه‌وه هه‌تره‌ش به‌ره‌كانه‌وه هه‌یه ، كاتی خۆیشی ئه‌ندامانی كونسڵگه‌ری توركیای له موسڵ له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و په‌یوه‌ندی و مامه‌ڵه‌یه به سه‌لامه‌تی گوازته‌وه.
به خێرای هاتنه‌وه‌ی تاڵیبان ، ناردنه‌وه‌ی ریشدارهكانی ئه‌فغان له قه‌ته‌رو شوێنه‌كانی تره‌وه بۆ كابوڵ، رێكه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا له ته‌ك تاڵیبان و راده‌ستكردنی كابوڵ به ئاخوندزاده‌و هاوڕێكانی كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه ده‌بێت و ده‌شێت بڵێین قاعیده له به‌رگێكی تردا گه‌ڕاوه‌ته‌وه، روسیا‌و چین و وڵاتانی گه‌وره خه‌ریكی توێژینه‌وه‌و بایه‌خدان به‌و بابه‌ته‌ن، ئێمه‌ش خه‌ریكی پاشقولدان له یه‌كتر.
له عیراقیش جگه له‌وه‌ی باس له كۆنگره‌ی وڵاتانی دراوسێ ده‌كرێت ، جگه له باس و خواسی هه‌ڵبژاردن ، لایه‌نه به‌هێزه‌كانی شیعه كۆبونه‌وه ده‌كه‌ن كه چی بكرێت و چی بكه‌ن ، ئێمه‌ش هه‌موو ته‌ركیزمان له سه‌ر ئه‌وه‌یه چۆن بۆڕی یه‌كتر بده‌ین ، ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له ره‌وتی سه‌در ، ڕه‌وتی حیكمه، هاوپه‌یمانی فه‌تح ، هاوپه‌یمانی نه‌سر ، هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ، پێنج لایه‌نی گرنگی شیعه كۆده‌بنه‌وه كه رای خۆیان له سه‌ر هه‌ڵبژاردن بده‌ن ،كێشه‌ی كوردیش ئه‌وه‌یه نابێت ده‌نگ به فلانبدرێت و ده‌بێت به فڵانبدرێت.
ئێستا له نێو ئه‌م دۆخه شێواوه‌دا كوردستان له هه‌ركات زیاتر پێویستی به پێكه‌وه‌ییه ، كه‌چی له هه‌ر كات زیاتر ترازاوو پرش و بڵاو تره .