یوسف برایم:
وەک لای هەمووتان ڕوون وئاشکرایە، ئەوە سی ساڵە پارتی ویەکێتی فەرمانڕەوای باشوری کوردستانن، هەڵبژاردن نەبووە لەلایەن ئەو دووحزبەوە بێ تەزویرتێپەڕێت.
ئەوان بەچەندین شێواز پەنایان بردووە بۆتەزویرو ساختە کاری و چاوسورکردنەوە، تا دەگاتە ئەوەی موچەخۆریان بە بڕینی موچەکەی ترساندووە ئەگەر دەنگ نەدات بە کاندیەکانی حزبەکەیان، یان پەنان بردن بۆ درووستکردنی ناسنامە بە ناوی مردووەوە بۆئەوەی لەڕۆژی دەنگدان لەبری مردووکان دەنگ بدرێت.
وەک پیاوێک دەڵێ هەمووهەڵبژاردنێک چاو بۆمردووکان دەگێڕم چونکە دێن دەنگ دەدەن ودەڕۆنەوە بۆگۆڕستان. پیاوێکی تردەگێڕێتەوە، لەهەڵبژاردنێک چوم بۆدەنگدان ووتیان خێزانەکەت هات دەنگی داو ڕۆشتەوە، چۆن بەیەکەوەنەهاتن بۆدەنگدان؟
ئەویش بەسەرسوڕمانەوەدەڵێت یانی خێزانەکەم دەنگی داوە؟ دەڵێن بەڵێ، دەڵێت خێزانم چەند ساڵە مردووە، کەواتا ئیترهەمووهەڵبژاردنێک زوودێم بەشکم ئەمجارە فریابکەوم و بیبینم.
نوکتەوتەنزلەسەهەڵبژاردنی زۆرن، باس دەکەین کاندیدێک خۆی هەڵبژاردبوو، کە دەنگەکان ئاشکراکران، ئەو تەنها دەنگی خۆی دیار بوو، دەیوت یانی خێزانەکەم دەنگی پێنەداوم؟
ئەحە نۆکە دەڵێت: بۆچوارساڵی ترعێراق دامەزراهەرلەزاخۆوەتاوەک بەسرە بەدەنگدان دەرچوون بەبێ مشکیلە، تاچوارساڵی ترحکومەت تەشکیلە، تا برنجی بایەعی بدەنە بزن، خەڵکی ڕازیەچوارجاربیدزن.
لەهەمووهەڵبژاردنێک کاندیدەکانیش کۆمەڵێک بەڵێن دەدەن بەخەڵک بۆئەوەی دەنگیان پێبدرێت. ئەوەی جێگای نیگەرانیە کەهەڵبژاردن تەواوبوو، ئەو بەڵێنانە بیردەچنەوە وهەندێک لەکاندیدەکان ژمارەی تەلەفونەکانیان دەگۆڕن وپشت لەدەنگدەران دەکەن.
هەندێکشیان کە دەرچوون، ئەوشارەی لێی نشتەجێ بوون جێی دەهڵێن بەرەوە پایتەخەت و زۆربەیان پێچەوانەی بەڵێنەکانیان هەڵسوکەوت دەکەن.