مەردان کوڵەجۆیی:
بەپێی ئەو نامیلکەیەی لە ناو خۆپیشاندەراندا بڵاوکراوەتەوە، ئەمەش ئەو ڕاستیە دەردەخات کە لە پشتی پەردەوە پیلان ڕێژی بۆ کراوە و چەند لایەنێکی سیاسی خۆیان مەڵاس داوە بۆ ئەوەی سواری شەپۆلی ناڕەزاییەکان ببن.
لەوەتای دەنگی ناڕەزایەتی لە باشوری کوردستان بەرزدەبێتەوە، چەند لاین و کەسانێکی هەلپەرست ودۆڕاو دەیانەوەێ خۆیان بکەن بە خاوەن خۆپیشاندانەکان و لە پێناو مەرا گڵاوەکانی خۆیاندا، ڕێرەوی داخوازیەکانی خەڵک بەئاراستەی پیلانەکانی خۆیاندا دەبەن، کە ئەنجامەکەی نائومێد بوونە.
ئاشکرایە هەندێک جار لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا دەستەڵات لە ڕێگای سیخۆرەکانی خۆیەوە بە نیانەوەی ئاژاوە، رەوتی نارەزاییەکانی خەڵک دەگۆڕێت بەرەو ئاراستەیەکی بشێوینیانەوە، تاوەکو داوا ڕەواکان بەبێ نرخ دەربکەن و مافی سەرکوتکردنی خەڵکیش بدات بە دەزگا تۆقێنەرەکانی.
وەلێ زۆرجارش، کۆمەڵێک لایەن و خەڵکی هەلپەرست لە پێناو ئەیجندای سیاسی خۆیاندا، دەرژێنە نێو خۆپیشاندەرانەوەو ڕێرەوی داخوازیە ڕەواکانی خەڵک دەشێوێن.