لە بڵاوکراوەیەکدا(کە کۆپیەکی بۆ پێشەنگ پرێس هاتووە) بنەماڵەی ئەو گەنجەی کە لەم چەند ڕۆژەدا لە وڵاتی کەنەدا کۆچی دوایی کرد، سوپاسی هەموو هاوخامان و بەشداربوان دەکەن.
دەقی بڵاوکراوەکە:
بەناوی خودای میهرەبانەوە:
بە ناوی بنەماڵەی(حاجی عەزیز)ەوە، سوپاس وپێزانینی خۆمان دەردەبڕین لە بەرامبەر ئەرکی بەشداربوونی تێکڕای خزم، دۆست، برادەر،هاوڕێ، هاوبیر، هەڤاڵ، کەسایەتی کۆمەڵایەتی، ئاینی، سیاسی وهتد…لە نیشاندانی هاوخەمی خۆیان لە ئاستی ئەم کۆسپە گەورەیەی ئێمە کە بەهۆی کۆچی ناوەدەی (شوان سامان)ی برامەوە، ڕووی تێکردنین.
سوپاس و پێزانینی بێپایانمان هەیە بۆ بەشداربوونی گشت ئەو ئازیزانەی لە( گەرمیان وسلێمانی وهەولێر)ئەرکیان کێشا و بەشدار بوون لە پرسەی (شوان)ی جوانەمەرگ، کە بەهۆی جەڵدەی مێشکەوە لە 29-12- 2021 لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا، لەتەمەنی 23 ساڵی دا کۆچی دوایی کرد.
هەروەها سوپاسی ئەو ئازیزانە دەکەین کە لە کوردستان، ئەمەریکا، ئەوروپا، ئوسترالیا، کەنەدا و هتد.. لە ڕێگای پەیوەندیکردن و ناردنی نامە و کۆمەێنتەوە، یان بە سەردانی کردنمان، هاوخەمی خۆیان دەربڕی لە بەرامبەر بە (کوچی دوایی شوان).
سوپاسی و پێزانیمان هەیە بۆ گشت ئەو دەزگا ڕاگەیاندن و پەیج و گروپانەی وەکو( PUK Media، پەیج ماڵی کورد لە ڤانکوڤەر، گروپی کوردستانیانی ڤانکوڤەر، پەیج و ماڵپەڕی Peshang Press و هتد…) کە هاواڵی کۆچی ناوەدەی (شوان)یان وەکو پەژارەیەکی بڵاوکردەوە.
دووبارە سوپاس و پێزانینی زۆرمان هەیە بۆ دەربڕینی هاوخەمیتان لەبەرامبەر ژیان ئاوایی یەکجاری شوانی جوانی مەرگ، پرسەو سەرەخۆشی کردنەکانتان بەشێک لە پەژارەکانمانی کەمکردەوە. لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە کە هەموولایەکتان لە خەم و پەژارە بە دوور بگرێت.
مەردان کوڵەجۆیی، لە جیاتی بنەماڵەی حاجی عەزیز، 2-1-2022