- پێشەنگ پرێس - https://peshangpress.com -

کۆمەڵێک حزب و ڕێکخراوی باشوری کوردستان ڕاگەیاندراوێک بڵاو دەکەنەوە

 کۆمەڵێک حزب و ڕێکخراوی باشوری کوردستان ڕاگەیاندراوێک بڵاو دەکەنەوە لە مەڕ ئەو ئاڵۆزییەیانەی کە یەکترازانی زۆرتری لێ بەدی دەکرێت و  داوای دەستبەجێی چارەسەری گرفتەکانی ناو ماڵی کورد دەکەن.:

 

دەقی بڵاوکراوەکە:

داخۆیانی هاوبەش

کۆمەڵانی هەراوی خەڵکی کوردستان!

کوردستانیانی وڵاتپارێز!

هەموومان دەزانین کە ڕەوشی باشووری کوردستان لە دووریانێکی مەترسیداردا گیری خواردووە، لەجیاتی چارەسەرکردنی، کەچی بە هۆی ململانێی ناڕەوا و بۆ بەرژەوەندی تەسکی حزبایەتی خەریکە بەرەو تونێلێکی نادیار تاو دەدرێ؛ بۆیە ئێمە وەکوو لایەنی سیاسی خەمخۆر گەیشتینە ئەو باوەڕەی کە ڕەوشی ئێستا، پێویستی بە خوێندنەوەی وڵاتپارێزانە و ڕاستگۆیانە هەیە، بۆ ئەو مەبەستە دوای  پرس و ڕاوێژی هاوبەش، دوای گفتوگۆیەکی چر و پڕ، بەو ئاکامە گەیشتین کە ڕامان و دیتنی خۆمان بۆ ئێوەی بەڕێز ڕوون بکەینەوە و لێتان بخوازین کە پشتیوانی لە داخوازیەکانمان بکەن، تا پێکەوە بتوانین ئەم قۆناغە دژوارە تێپەڕ بکەین و بەرەو ئاسۆیەکی ڕوونتر هەنگاو هەڵبگرینەوە. ئێمە لەسەر ئەم پرسانە هاوڕابووین: