دەقی بانگەوازەکە: بانگەوازییەکی هاوبەش بۆ کوردانی باکووری کوردستان و تورکیا
بۆ ئەوەی منداڵەکانتان لە مافی خوێندنی زمانی کوردی بێبەش نەبن کە وەک دەرفەتێکی زێڕین هاتۆتەپێش و فێرخوازان لە پۆلەکانی پێنجی بنەڕەتی تا پۆلی هەشت دەتوان وانەی زمانی کوردی بخوێنن، ئێمە وەک ئەم لایەنە سیاسیانەی باشووری کوردستان داواتان لێ دەکەین کە بەزووترین کات منداڵەکانتان ناونووس بکەن تا بتوانن بە زمانی خۆیان بخوێن و پێشبکەون.
جارێکی دیکەش تکاتان لێ دەکەین کە خاوەندارێتی لە زمانی خۆتان و منداڵەکانتان بکەن و ئەو دەرفەتە لەدەست مەدەن، چونکە زمانی کوردی زمانێکی دێرینی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و هەتا ئێستا بە زیندوویی ماوەتەوە و ئەرکێ هەموومانە کە بێپارێزین و گەشەی پێبدەین
١- حزبی ڕزگاریی کوردستان
٢- بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان
٣- کڵپەی نیشتمانی کوردستان
٤- پارتی ناوەندی کوردستان
٥- ڕێکخراوی پێشەنگی گەلی کوردستان
٤-٢-٢٠٢٢