بەپێی دوایین ئامارەکانى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا لەویلایەتە یەکگرتووەکان، یەکێک لەویلایەتەکانى ئەو وڵاتە لەماوەى یەک رۆژدا بەرزترین ئاستى تووشبوون لەکاتى دەرکەوتنى ئەو پەتایە تۆمار دەکات.
ئاژانسى هەواڵى رویتەزر بڵاویکردۆتەوە ” ویلایەتى فلۆریداى ئەمەریکا لەدوایین ئامارى رۆژانەى کۆڤید ١٩، سەرووى ١٠ هەزار کەس تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون”.
بڵاوبوونەوەى نوێی ئەو نەخۆشییە لەویلایەتەکانى تێکساس، کالیفۆرنیاو ئەریزۆنا، ئەمەریکاى خستە سەر یەکەم وڵاتى زۆرترین تووشبووی بەڤایرۆسی کۆرۆنا، کەئەمەش ئاستێکى چاوەڕوان نەکراو بوون لەدواى مانگی نیسانی رابردوو.
کەرتە تەندروستیەکان هیمایان بەوە کردووە لە ” فلۆریدا ریژەى تووشبوون لەتەمموز بەبەراورد لەگەڵ حوزەیران بەسەدا ١٦٨ بەرزبوونەوەى تۆمار کردووەو، سەرووى ٩٥ هەزار حاڵەتی نوێ تۆمار کراوە”، هاوکات رێژەى پشکنینە ئەرێنیەکانى نەخۆشییەکەش بەبەراورد لەگەڵ کۆتاییەکانى ئایاری رابردوو بەسەدا ١٥ بەرزبوونەوە.
ئەو ویلایەتەی ئەمەریکا کەژمارەى دانیشتوونى ٢١ ملیۆن کەسە، لەگەڵ هاوتا شارەکانى ئەورۆپاى بەئاستیکى زۆر تێپەراندووە.
سەرەڕاى زۆربەى کافیتریاو، کەنارە دەریاییەکان داخراون، حاکیمی ئەو ویلایەتە بەزۆر بەکارهێنانى دەمامک بەسەر دانیشتووان لەشوێنە گشتیەکان سەپاندووەو، هەڕەشەى گەڕاندنەوەى کەرەنتینەشى لە دانیشتووان کردووە.
ناوەندەکانى بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکان و خۆپارێزییەکان (سی دی سی)، ئاشکرای کردووە ” ژمارەى تووشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆناى نوێبوو، لەویلایەتە یەکگرتووەکان گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٦٧٩ هەزارو ٢٣٠ کەس، کە ٥٤ هەزارو ٣٥٧ کەسى نوێی هاتۆتە سەر، لەبەرامبەریشدا ژمارەى مردووان لە ٧٢٥ کەسەوە بۆ ١٢٨ هەزارو ٢٤ کەس بەرزبووەتەوە”.
ئەمەش لەکاتێکدایە ژمارەى ناوەندەکانى ئەمەریکا مەرج نیە هاوتا بن لەگەڵ سەرجەم ئاماری ویلایەتەکان کەبەتەنیا بڵاو دەکرێنەوە.
شارى جاکسۆنفیل لەو ویلایەتە، کەبڕیارە لەمانگی ئابی داهاتوو مێواندارێتى کۆنگرەى نیشتیمانى پارتى کۆمارییەکان دەکات، بەکارهێنانى دەمامک بەسەر بەسەر هاوڵاتیاندا سەپاندووە، بۆ ئەوەى تاڕادەیەک بڵاوبوونەوەى ئەو پەتایە سنووردار بکرێن.
ئەو پارتە پێشتر بەنیازبووە لەشارى چارلۆت، لەویلایەتى کارۆلیناى باکوور کۆنگرەکەى خۆى ساز بکات و، بڕیارى دووبارە هەڵبژاردنەوەى دۆناڵد ترامپ، سەرۆکى ئێستای ئەمەریکا رابگەیەنێت، بەڵام ئەو ویلایەتە کۆتى تووندی بۆ دوورکەوتنەوەى کۆمەڵایەتى سەپاندووەو، رێگەى بەو کۆنگرەیە نەداوە ساز بکرێت.
لەراگەینراوێکی خۆیشیدا باسى لەوە کردووە ” لەدواى کاتژمێر پێنجی ئێوارەوە (٢٩ حوزەیران) شارى جاکسۆنفیل، بەکارهێنانى زۆرەملێی دەمامک لەشوێنە گشتى و داخراوەکان دەسەپێنێت”.
بەبێ ئەوەى وادەى کۆتایی هاتنى ئەو دوورکەوتنەوە کۆمەڵایەتیە رابگەیەنێت.