خێرەکانی کۆرۆنا

پ
فۆتۆ : کارزان حەمید

حکومەت و دەوڵەتانی بەرپرسیار، میللەت و کۆمەڵگای هۆشیار، هەمیشە لە دیدێکی تاکڕەهەندیەوە لە خراپەو ئافاتەکان ناڕوانن، بەڵکو ئەوان دێن و زیاد لەدیدگایەک جێکەوت دەکەن و، هەڵسەنگاندن بۆ شەڕو کارەسات و  پێشهات و ڕووداوی نەخوازراو دەکەن.

دواجار هەر لەشەڕی ئاشتی و ئاوەدانی هێوێن دەکەن و، شەڕەکانیان وەخێڕ دەگێڕن ئیدی جیاوازی لە نێوانی میللەتان و دەوڵەتانی پێگەیشتوو لەگەڵ میللەت و دەوڵەتانی تێنەگەیشتو و دوواکەوتوو، ئەوەیە کە، یەکەمیان توانادارن و لە دۆخە هەرەخراپ و ناخۆشیەکان دێن باشە و خۆشی موتوروبە دەکەن. کەچی دوومیان هەر لەناو دۆخی تراژیدا بۆ ئەبەد دەمێنێتەوە، بنۆڕن لاپەڕەکانی مێژووی ڕۆژئاوایەکان، لێوان لێو پڕە لە جەنگە مەزهەبی و ململانێی ناوخۆیەکان، بەڵێ دوو جەنگی جیهانی لەوێدا هەڵگیرسا بەڵام دواجار ئەوان تۆبەی نسوحیان لە جەنگ کردوو، نەتیجە مێرگی خۆش گوزەرانی ڕەفاهیەت و داهێنانیان چێکرد ئاخر.

چی داهێنانی زانستی و تەکنەلۆجی پزیشکی و حکومڕانی و هەیە ئەوان خالقین، ئەمە چۆن ڕوویدا؟. ئەرگۆمێنت ئەو بوو دیدگاو دنیابینی ئەوان تەنها لە دەلەقەی دۆش دامان دەسوەستان و تەقسیری قەدەرگەرا بۆ کارەسات و دەردەکان نەبوو بەڕوانینی گشتی بەڵکو قەیران و دەردەکان بانگهێشتی عەقڵانی بوون ، بۆ گەیشتن بەچارەسەری و کەشفی دەرمان، دەی ئەگەر وا نەبا چۆن زانستی پزیشکی ئێستا لە ئاستێک دابوو کەوا بتوانێت تەحەدای قورسترین نەخۆشی و شەڕی زۆرترین بەکتریاو ڤایرۆسە زانین بەخشەکان بکات؟

ڕاسته ئێستا کە (کۆڕۆنای نۆێ کۆڤید ۱۹) عینوانی هەرە سەرەکی دەزگاو دامەزراوە تەندروستیەکانی جیهانیە، ڕاستە بۆتە هەڕەشەیەکی مەترسیدار، بەڵام ڕەوتی ڕۆژمێری دۆزراوە پزیشکیەکان ، پێمان دەڵێت زۆر نابات کە ڤاکسینەکەی کۆڕۆناش دەدۆزرێتەوە کۆڕۆناش وەک باقی ڤایرۆسە کوشندەکانی تر دەچێتە لیستی ڤیرۆسە ئاسایەکانی تر کەوا لە سەر دەمانێک، گیانی ملیۆنان مرۆڤی دروێنە کردووە ، ئیدی با ئەو دیدگا ئەرێنە جێگا بەو فۆبیاو ترسە نا واقعیە لێژ بکات کە ئێستا باڵی بەڵای بەسەر دنیادا کێشاوە.