پشتیوانی لەو بابەتەی کاکە دڵشاد ئەنوەر دەکەم
مەردان کوڵەجۆیی: لەمڕۆژانەدا، ڕۆژنامەنوس کاک دڵشاد ئەنوەر کە کوڕی بنەماڵەیەکی ناسراوی دەڤەری گەرمیانە، لە ڕوانگەی خەمخۆریوە بابەتێکی وروژاندوە لە بارەی ژەهرخواردکردنی هاوڵاتیانەوە، دیارە ئەو بابەتە سەردزەکانی گەرمیانی سەخڵەتکردوە بۆیە وا کەوتونەتە پەلەقاژێی پەردەپۆشکردنی ئەو تاوانە! هاوردەکردنی بەروبومی وڵاتان و پشکنینی ساختە و ساغکردنەوەی بەناو بەرهەمی خۆماڵیەوە، هیچی کەمتر نیە لە ...