عومەر حاجى فارس … خەمێکى قووڵ
سیروان سلێمان:
عومەر حاجى فارس لە نێو ماڵە جوتێارێکى کورد لە زێدى خۆى هاتووەتە هامیزى گەرمى ژیانەوە، کەنى زەرد شوێنى گەورە پیاوانى جاف، شوێنى پەرورەدەکردنى منداڵ و نەوەکانى خەلیفە هەسەن، بروسکەى ئاشتەوایی لە کەنى زەردەوە هەڵدەهات، ڕووناکى پانۆرامایی جافى پۆشیبوو، لە نێو خانووە قوڕەکاندا گوێبیستى پسکەپسکەى کادیرەکانى شۆڕش بوو، بیرى شۆڕش و کوردایەتى لە نێو بیر و هۆشیدا چەکەرەیکرد بوو، لە نێو شانازییەکانى شۆڕشدا باڵایی دەکرد، لە نێو خەڵکیدا باڵەخانەى باشیەکانى دەرکەوت، لە لادێیەکانى بنەی جاف و شۆڕشدا جێگاى دیار بوو، حاجى عومەر لە بەرهەیوانى گەورەیەکى سینەساف وەک حاجى فارسی باوکیدا دەرکەوت لە دێوەخانەکەیدا فێرى دڵنەوایی و سەخاوەتى و ئازایی بوو، خانەخوێیەکى خۆشمەشرەب بوو، دایەرەى شێخ و دەروێشەکانى لە پێشەوە قاسیدێکى دەنارد لە ماڵە خۆشماریفەتەکەى سەرۆک تیرەیی باشکیدا وچانێکى دەدا، لە گێڕانەوەى حیکایەتخوانى مجلسیەکانیدا سەرتۆپى خەڵکى بوو، لە خاکى باش، میوەى باش پێدەگات حاجى عومەر بە نمونە،، لە خۆڕا کاریزمایەکى وەک مام جەلال خەڵاتى باشیەکانى ناکات! بەدەرلەوە لە نێو قەتارەى ڕێکخستنەکاندا دەرکەوت لە هەر کوێک پێویست بێـت، ئازایانە توولە و ڕێیەکانى کوردایەتى سپیدەکردەوە، کەلەیەک بە ئاوازى نیشتمان گۆشکرا بێت هەڵبەت لە منەتى باعسیەکان بێباکە، لە نێو کردە ڕەهاتى ڕەشەباى ژەهری ئەنفالدا جەمیلەى خوشکى و کۆزێ منداڵى شوێن بزربوون، لە دواى ڕووخاندنى لادێیەکانى کوردستان لە نێو تەنورى ئازارەکاندا دەبرژرا، لە مەیسەرکردنى کێشەى خزماندا بە هەڵەداوەن دەچووە پیرییەوە بە حیکایەت و قسەباشیەکانى نێوەندگیری دەکرد، لە کۆڕى ئاشتەواییەکانیدا پیاوى بۆ خوا سوڵحاو بوو، لە گرفتەکانى سنورى لادێیەکانى باشکیدا لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان داخوازى ناوچەکەى مشت و ماڵ دەکرد، لەگەڵ کردنەوەى قوتابخانە لە گوندەکەى دێوەخانە دوازدە مەترییەکەى کردە سێ پۆل بۆ قوتابخانە و چراى زانستخوازی گوندەکەیی و دەوربەرى هەڵکرد، ئێمە لە منداڵەکانى خۆى جودانەدەکردەوە، گەر ویستت بار و بنەى ژیان بپێچەیتەوە وەک حاجى عومەر بمریت و دایک دابنیشێت و ڕۆڵەى وەها بخاتەوە، شەوى (30)ى مانگ، شەوێکى غەمینە و مردنت تەزوویکى قورسە بە جەستە و هەناومدا ڕۆیشت، ئەفسوس هیچیشم لە دەست نەهات بۆت بکەم! تەنیا دوو دڵۆپ ئەسرینی جغاراویم بۆت هەڵڕشت.