بۆ دەبێ تەنها کورد باس لەپێکەوەژیان لەگەڵ ناخپیسەکاندا بکات؟!

پ
مەردان کوڵەجۆیی:
وێڕای گشت پیلان و هەوڵەکانی فەرمانڕەوا یەک لەدواییەکانی عێراق و، دەستێوەردانی تورکیا و ئێرانیش بۆ سڕینەوەی مۆرکی کوردستانی و کوردبوونی کەرکوک لەڕووی جێۆگرافیی، دێمۆگرافیی، مێژوویی و سەرژمێریەوە، هێشتا لەکەرکوک کورد زۆرینەیە کەچی ئەوە ئێمەی کوردین باسی پێکەوەژیان لەگەڵ عەرەبی هاوردەی شۆڤێن و کۆمەڵەجاش تورکێکدا دەکەین کە بڕوایان بەبوونی کورد لەسەرخاکی مێژوویی خۆی نیە!!
ئەوەی ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی کورد بەناوی پێکەوەژیان و برایەتییەوە لەکەرکوک و تەواوی ناوچەداگیرکراوەکانیدا دەیکەن، سیاسەتێکی حەکیمانە نیە، بەڵکو خۆبەکەم زانین و خۆبەدەستەوەدانێکی زەلیلانەیە!
ئەو ٢ وێنەیەی کەوا لەسەردەمی نیزیکی ٢ پارێزگاری کەرکوکدا گیراون، ئەوەی پارێزگارە کوردەکە هێمای پێکەوەژیان و هەبوونی کورد و عەرەب وتورکمان لەشارەکە دەردەخات، وەلێ ئەوەی “پارێزگارە” تورکمانەکە، گوزارش لەبوونی تورکمان وعەرەبی شارەکە دەکات، واتا ئەو کابرایەی کە لەخەویشدا نەدەبوو بەخزمەتگوزاری پارێزگاری کەرکوک، کەچی ئەمڕۆ بە هۆی سیاسەتی هەڵەی کوردەوە، ئەو قەرداشە کرا بە پارێزگاری کەرکوک و لەوێنەکەدا وای وێناکردووە، کورد لەکەرکوک بوونی نیە!
ئایا بۆ تەنها کورد لەسەرخاکی مێژوویی خۆی لەهەوڵی برایەتی و پێکەوەژیاندا بێت لەگەڵ کۆمەڵەخەڵکێکی ناخپیسدا کە چاویان بەبوونی کورد هەڵنایەت؟!