بانگەوازێک بۆ پاراستن و پەرەپێدانی زمانی کوردی لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک 

پ
لە ڕۆژی زمانی دایکدا، کۆمەڵێک لایەنی سیاسی کوردستانیی بانگەوازێک بڵاو دەکەنەوە، ئەم خوارەوە دەقی بانگەوازەکەیان.
بانگەوازێک بۆ پاراستن و پەرەپێدانی زمانی کوردی لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک
وەک ئاشکرایە، ڕۆژی جیھانی زمانی دایک هەموو ساڵێک لە ٢١ی شوبات بەڕێوە دەچێ و، ئامانجی ئەم ڕۆژەش بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی و گرنگیدانە بە فرەزمانیی و فرەفەرھەنگیی لە سەرانسەری جیھان.
لەم ڕۆژە گرنگەدا، لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێشتا زمانی کوردی لە ژێر هەڕەشەی لە بیرکردن و لە ناوچووندایە، لەبەشەکانی دیکەش زمانی داگیرکەران و بیانی بەشێوەیەکی بەرچاو خزاونەتە نێو زمانی پاراو و ڕەسەنی نەتەوەکەمانەوە.
ئێمە ئەو لایەنانەی کە لە خوارەوە ناومان هاتووە، بانگەوازێک ئاڕاستەی دایک و باوکانی شکۆبەرزی کوردپەروە دەکەین، بوار نەدەن زمانی نەیارانی میللەتەکەمان و بێگانە، زاڵ ببن بەسەر زمانی ڕەسەنی کوردیدا کە لە ڕیزبەندی ٧ هەمین زیندووترین و پاراوترین زمانی جیهاندایە، لە کاتێکدا هەندێک لەو زمانانەی کەوا ڕۆژانە دەخزێنە نێو زمانی کوردیەوە، لە ڕیزبەندی ٢٧-٣٧- و ٤٧ هەمین زمانی جیهاندان.
هەڵبژاردنی ٢١ی شوبات وەکو ڕۆژی زمانی دایک لەلایەن ڕێکخراوی یونیسکۆوە، پەیوەستە بە ڕووداوەکەی ساڵی ١٩٥٢ی شاری دەککاوە، کە ژمارەیەک خوێندکار لە خۆپیشاندانێکی ئاشتیانەدا بۆ بە فەرمیکردنی زمانی بەنگالیی، بە دەستی هێزە ئاسایشەکانی ئەو وڵاتەوە کۆمەڵکوژران، ئیدی ئەو ڕووداوە بوو بە مێژوو بۆ ڕۆژی زمانی دایک لەسەرتاسەری جیهان.
لەڕۆژی زمانی دایک دا، پەیاممان بۆ دایک و باوکانی کوردپەروەر ئەوەیە، لە کاتێکدا ئەرکی نەتەوایەتیی و ڕەوشتیی هەموانە بوار نەدەین زمانی ڕەسەن و پاراوی کوردی بەرەو لاوازی بڕوات، لە هەمان کاتدا پێویستە ناوی کوردی سەردەم لە منداڵەکانمان بنێین چونکە ناو هێماو ناسنامەی نەتەوەیی گشت مرۆڤێکە.
– بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
– جوڵانەوەی پێشەنگ
– پارتی کۆماری کوردستان
– پارتی نیشتمانی کورد (ڕۆژئاوا )
پارتی ئازادی کوردستان،( ڕۆژئاڤا)
21 شوباتی 2026