هەر بەڕاستی سەرکردایەتی کورد چاوەڕوانی چی دەکا؟

پ

مەردان کوڵەجۆیی:

بەلای سەرکردایەتی ئەمڕۆی کورددەوە، لەبەرخاتری ئێرانی دراوسێ، گرنگی نیە ئەمەریکا پشت لە کورد بکا، ئەوەش ڕوونە نیگەرانکردنی ئەمەریکا باجێکی قورسی دەبێ، کەچی ئێرانی هاوسنوری ڕاستەوخۆو لەلایەن جاشۆلکە جرابەکانیەوە پەلاماری کوردستان دەدات!
ئەم هێرشە تیرۆریستیانە لەکاتێکدا دەکرێنە سەر باشووری کوردستان، سەرکردایەتی کورد لە شەڕی نێوان ئیسرائیل-ئەمەریکاو ئێراندا بێلایەنی هەڵبژاردوەو، بگرە ڕێگریش دەکرێ لەبەکارهێنانی باشووری کوردستان لەدژی ئێران دراوسێ.
وەلێ وەڵامی کۆماری نیزک لە مەرگ، لەپای ستایشی نەتەوەی کورد بە گشتی و سەرکردایەتی سیاسی باشوور بەتایبەتی، لە تێوەنەگلانی ڕاستەوخۆی شەڕی دژ بە ئێران، کەچی ئەو وڵاتە گشت هێڵ و سنورێکی نێودەوڵەتی و دراوسێتی دەبەزێنێت و ڕۆژانە دامەزراوە حکومی و شارستانیەکانی باشووری کوردستان دەکات بە ئامانج!
ئایا سەرکردایەتی کورد چاوەڕوانی چی دەکا؟ بۆ دڵنەوای کردنی ئێران، ئەمەریکا لە کورد دەڕەنجێن، ئێرانیش بەڕاس وچەپدا موشەکبارانی خاک و خەڵکی کوردستان بکا؟
پێویستە سەرکردایەتی کورد پەیامێکی ڕوون ئاڕاستەی ئێران بکات تا جڵەوی جاش-سیخەکانی بگری، ئەگەر نا ئەوا کورد دەبێ بە پاڵپشتی ئەمەریکا و ئیسرائیل و، ئەوەش ڕوونە کە چارەنووسی حکومەتی ئاخونەکان لە کوێ دەبێ!