گەڕانەوە بۆ چاخی فانۆس

سەردەشت محەمەد:
هەرێمی کوردستان ئێستا لە دۆخێکی جیاوازدایە، دۆخێک کە تیایدا ڕووبەڕووی قەیرانیەکی وزەی سەخت بووەتەوە. ئەوەش لە دەرئەنجامی بۆردومانکردنی کێڵگەی غازی کۆرمۆر، کە بووەتە هۆی کەمبونەوەی 80%ی بەرهەمهێنانی کارەبا، بەوهۆیەوە بەشێکی زۆر لە دانیشتوان بەناچاری پەنایان بردۆتە بەر بەکارهێنانی فانۆس.
بەکارهێنانی فانۆس، گەڕانەوەیە بۆ سەردەمێکی تاڵ، سەردەمێک، کە دەکرێت وەک سەرەتای دەستپێکی حوکمڕانی کوردی بیناسێنین، ئەو سەردەمەی کە هەرێمی کوردستان بەهۆی کەم تەجروبەی سیاسیەکانەوە دوچاری چەندین قەیرانی جیاواز و سەخت بوو، بەڵام ئێستا و دوایی ئەو هەموو ساڵە و ئەو هەموو بانگەشەیە بۆ تێپەڕاندنی ئەو قەیرانانە و هەنگاونان بۆ سەردەمێکی نوێ و هاوچەرخ، سەردەمێک کە وەها پێناسە دەکرێت هاوتەریب لەگەڵ ڕەوتی پێشکەوتنەکانی دنیادا هەنگاودەنێت، بەڵام هەموو ئەم بانگەشانە لەپڕ بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانی هەرێم لەگەڵ، هێزە نەیارەکانیدا دەگەڕێتەوە بۆ خاڵی سفر، گەڕانەوە بۆ خاڵ و سەردەمێک کە من لێرەدا وەک گەڕانەوە بۆ چاخی فانۆس ناوم لێناوە.
هەرچەندە، ئەوەی ئێستا دەیبینین، بێشک گەڕانەوەیە بۆ دواوە، بەڵام ئەم گەڕانەوەیە، دەکرێت سەرەتای خاڵێکی نوێ بێت، بۆ بازدان بۆ سەردەم و قۆناغێک، کە تیایدا ڕێگەچارەیەکی گونجاو بدۆزینەوە بۆ ڕزگاربوون لەدووبارە بوونەوەی وەها پاشەکشەیەک.
دەکرێت ئەم گەڕانەوەیە بۆ چاخی فانۆس، زەنگێک بێت بۆ بەئاگاهێنانەوەی حکومەت، بۆئەوەی چیدیکە هێزە نەیارەکان نەتوانن، بەیەک درۆن ڕێسکەمان لێبکەنەوە بەخوری، ئەوەش لەڕێگەی پشت بەستن بە وزەی نوێ بووەوە، بەتایبەت وزەی خۆر و با.
شوێنی جوگرافیای هەرێمی کوردستان، گونجاوە بۆئەوەی بەئاسانی سود لەوزەی نوێ بووەوەی وەک خۆر و با و بەتایبەت وزەی خۆر ببین، ئەوەش بەهۆی بەرزی تێکڕای پلەی گەرمی بەدرێژایی ساڵ بە تایبەت لە زۆرێک لە ناوچەکانی پارێزگای هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە.
گومان لەوەدانییە سود وەرگرتن لە وزەی خۆر بەتایبەتی لەپاڵ سودە ژینگەی و ئابوورییەکانیدا، بۆ هەرێمی کوردستان سودێکی گرنگتری هەیە، ئەویش ئەوەیە لە ململانێ سیاسییەکاندا بەشێک لەو ناوچانە ناتوانرێت ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزە چەکدارەکانی عێراقەوە، کە ئێستا تۆمەتبارن بە بۆردومانکردنی کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەستیان بگات بەو شوێنانەی کە کارەبایان تێدا بەرهەم دەهێنرێت و ناتوانن لەیەک کاتدا هەموو ئەو وێستگانە بۆردومان بکەن، ئەمە جگەلەوەی بۆردومانکردنی کێڵگەی غازی کۆرمۆر، زەنگێگ بوو بۆ حکومەتی هەرێم، کە چۆن بە پشت بەستن بەتاکە سەرچاوەیەک نەک تەنها ئامانجێکی ئاسانە بۆ هێرشی هێزە نەیارەکان، بەڵکو سیستەمێکی بێبەرگریشە کە دەتوانێت بە هۆی هەر کێشەیەکی تەکنیکییەوە جارێکیتر گرفتی ووزە لە هەرێمی کوردستان دروست بکاتەوە.
ڕونتر بڵێین، گرنگی سود وەرگرتن لە وزەی خۆر لەوەدایە، کە سەرچاوەیەکی ناوخۆیی و بێ سنوورە. ناتوانرێت ببڕدرێت یان بکوژێنرێتەوە. کەمتر ڕووبەڕووی هێرش و کێشەی تەکنیکیی دەبێتەوە، هەروەها وزەی خۆر سەرچاوەیەکی پاک و نوێبووەوەیە. پەنابردن بۆ ئەم سەرچاوەیە نەک تەنها قەیرانی کارەبا چارەسەر دەکات، بەڵکو هەنگاوێکە بۆ پاراستنی ژینگەی ناوچەکە، ئەمەجگە لەوەی لەڕووی ئابووریەوە تێچووی کارپێکردنی زۆر کەمە. ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی پشت بەستن بە سووتەمەنی و کەمبوونەوەی قەرزەکانی حکومەت بەهۆی کڕینی سووتەمەنییەوە، لەپاڵ ئەوەشدا حکومەت دەتوانێت لەڕێگەی پاڵپشتیکردن لە خەڵک و بازرگانەکان پێدانی قەرز بۆ دانانی پانێڵی خۆری سەربەخۆ لەسەر ماڵ و کارگەکان. فشار لەسەر تۆڕی ناوەندی کەم بکاتەوە، هەروەها کەمکردنەوەی باج لەسەر کۆمپانیاکان یارمەتیدەرێکی باش دەبێت بۆ فرۆشتن و دانانی پانێڵی خۆری.
لەهەموو ئەمانەش گرنگتر ئەوەیە پەنابردن بۆ وزەی خۆر، هەرێم دوردەخاتەوە لەو ململانێ سیاسیانەی کە لەناوچەکەدا بەهۆی غازەوە دروست بووە، گومان لەوەدا نییە هەرێمی کوردستان بەمانەوە و سوربوونی لەسەر پشت بەستن بەغاز، دەبێت چاوەڕێی بێت دەیان جاری دیکە ڕووبەڕووی هێرش و پەلاماری هاوشێوە ببێتەوە.