زانکۆی سۆران خوێندن دەست پێدەکاتەوە
زانكۆی سۆران وەك یەكەم زانكۆی هەرێم كاتی دەستپێكردنی خوێندنی لە زانکۆکەی دیاری کرد
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی پێشەنگ پرێس ، کەوتووە
زانکۆی سۆران رایگەیاند،”ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٠ی ئەیلول ، ”یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢-٢٠٢١دەبێت”
لەئاگادارییەکەی زانکۆی سۆران دا هاتووە ،”ئاماژه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به ژماره ٦١٥ ی ڕێكه‌وتی ٩/٩/٢٠٢٠ ، ئه‌نجومه‌نی زانكۆی سۆران بڕیاریدا، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢٠، یه‌كه‌مین ڕۆژی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٠-٢.٢١ دەبێت، و خوێندنەکە ، به شێوه‌ی سیسته‌می ئاوێته‌ی ئه‌لیكترۆنی ــ ئۆنلاین و ناو كه‌مپ، به‌ڕێوه ده‌چێت.”
لەئاگادارییەکەی زانکۆی سۆران دا ئ “لە ئێستادا خوێندن بە شێوەی ئەلیكترۆنی دەبێ و وردەكارییەكانی تری ھاتنەوە ناو كەمپ بۆ تاقیكردنەوەكان و ئەو وانانەی كە پێویستییان بە تاقیگە ھەیە، لە لایەن بەشەكانەوە بە قوتابییان ڕادەگەیەندرێ.”
زانكۆی سۆران پیرۆزبایی لە خوێندكاران و مامۆستایان دەکات و”ئاواتەخوازن ساڵێكی پڕ به‌رهه‌م و ده‌سكه‌وت بێ بۆ هه‌مووان