بالۆیزی ئاشتی، چیکردووە بۆ ئاشتی؟
لێرە و لەوێ دەیبستین کە فلانە یان فیسارە کەس دەستنیشان کراوە بۆ باڵویزی ئاشتی لەسەر ئاستی عێراق یان هەرێم یاخوود شارەکەی ئێمەومانان…
ڕوونکدنەوەیەکی کورت، لەسەر رێکخراوی لێبوردنی نێودەولەتیی و کارو سپاردیان و باڵوێزی ئاشتی:
یەکەم : ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەولەتی، جولەیەکی جیهانییە، حەوت ملیون مرۆڤی مافخوراو لەسەر ئاستی جیهاندا لەخۆدەگرێت.
کاری ئەم رێکخراوە کۆشش کردنە لە پێناو خۆشگوزەرانی مرۆڤ بە تەواوی مافەکانیانەوە.
دووەم: کاری ئەم ڕێکخراوە بڵاوکردنەوی ڕۆشنگری ئاشتیخوازانەیە، کە ئەمەش ئاسان نییە؛ لەبەرئەوەی داکوکی کردن و ماف بەخشینە بە تەواوی جۆرەکانی ژیان کردنی مرۆڤ٫ لە ویستگەی جیاوازدا. کە تاک وا لێ دەکات ڕێز لەبەرانبەر بگرێت، بۆ ئەوەی توندوتیژی و خراپەکاری رابگرن، لەپێناو پێشەلنەکردنی مافی یەکتر.
سێیەم: کاری ئەم ڕێکخراوی مافی مرۆڤە، کە مافی مرۆڤ وابناسێنیت کە مافێکی گشتییە بۆ هەمووان،
بەدەر لە رەگەز، رەنگ، پێست، زمان، ئایین، نەتەوە، پێگەەی جوگرافیی و خوێن.
چوارەم: کاری ئەم ڕێکخراوە
دروستکردنی چالاکوانانی ئاشتییە [کە ٥ بۆ دەکەس پێکدێن] کە هەموویان چالاکوانی خۆبەخشن، کار دەکەن بۆ بڵاوکردەنەوەی تێگەیشتنی ئاشتیانە، لەناو تاکەکاندا، لەسەر بنەمای یەکسانیی و رێز.
پێنجەم: کاری ڕێکخراو؛
بەخشینی مافی پەنابەریتی بەو مرۆڤانەی کە لەسەر بنەمای کۆمەڵایەتیی و سیاسیی و ئایینی لە دەرەوەی رەگەزنامەی وڵاتەکەی خۆیانن، کە تەواوی مافیان هەیە وەکوو هەر مرۆڤێکی ئەم جیهانە دەبێت رێزیان لێ بگیرێت
شەشەم: کاری ئەو ڕێکخراوە،
هەڵبژاردنی باڵویزی ئاشتییە، ئەمانەش بەو جۆرە دەستنیشان دەکرێن کە لە پێگەیەکی باڵادان؛ لە پەیام و جوڵەی لەخۆبوردەیی و ئاشتیی، هەروەتر چۆنیتی بەخشین لە کاتی نەهامەتیی و کارەساتە مرۆیی و سروشتییەکاندا.
باسەکەمان لێرەوە دەچێتەوە سەر ئەوەی ئایا باڵوێزەکانی ئەم هەرێمە لە چ ئاستیکی ئەو ریکخراوە کاریان لە گەڵ دەکرێت؟! بۆچی ڕۆڵ و دەوریان بەرچاو و ئاشکرا نییە؛ لەڕووی ئاشتکردنەوەی تاکی کۆمەلگە و دروستکردن و هەوڵدان بۆ پیکەوە ژیان و کردنەوەی گفتوگۆ و ڕاوێژ لەگەڵ حوکمەتدا. لەسەر پێشەلکردنی مافەکانی مرۆڤ چیان کردووە؟
بۆچی رۆڵی گرنگیان نییە لە نێوانگیری و مفاوەزاتەکاندا!
لێرەوە وەکوو کۆتا خاڵ دەپرسم؛ باڵوێزانی ئاشتی تەنها لە ئاستی ئیمتیازدانن بۆ خۆیان، ئەگەر وانییە ئەی ئەم هەموو کاولکارییە بۆ ناسڕنەوە؟
بە پەیامی گەورەی ئاشتیی و لێبوردەیی نێودەوڵەتی! کوا جوڵەی رۆشنگەریتان؟