ژنان لە ماڵەوە بۆ گۆڕەپانی کارکردن

پ

گەر چاو بخشێنین بە مێژووی ژندا لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، لامان ڕونتر دەبێ کە چۆن ڕەگەزی مێی لە کەلتوور و ئاییندا ئاڵێنراوە، بەواتەیەکی دی، پێگەیەك بۆ ئافرەت دانراوە کە تەواوی جموجۆلەکانی تەنها لە چوارچێوەی ماڵ وکابانی خێزان تێنەپەڕێ.

لە ئێستادا، ڕێژەیەك ژن هەن، لە دەرەوەی ماڵیش، لە ڕووی بەرهەمهێنان و، پێگەی سیاسیی، هونەریی، کولتووریی، کۆمەڵایەتیی و هتد.. هەنگاوی خۆیان ناوە، بەڵام ئەوە تەنها چەند هەنگاوێکی سەرتایی هەنکوکەین بۆ ژن، بۆیە ڕەگەزی مێ پێویستی بە کردنەوەی دەروازەی فرەوانتر هەیە.

لەکاتێدا کە ڕێژە زۆرەکەی ژن، هێشتا بەستراوەتەوە بە کلتوورێکی سەپێندراوی نەرێتی ئایینەوە، کە تاکە کردار و پڕۆسەیەکی بۆ ژنی هێشتۆتەوە، خۆی لە هاوسەرگیریی و کابانی ماڵ و دایکی خێزاندا دەبێنێتەوە.

لێرەدا پڕسیارەکە ئەوەیە، ئایا ڕەگەزی مێ چۆن لەو دۆخەی کە تێیادا گوزەرە دەکات بە ئاگابێتەوە، کە ئەویش توێژێکی بەرهەمهێنەر و داهێنەری کۆمەڵگەیە و، دەتوانێ ببێ بە خاوەن گیرفانێکی سەربەخۆی ئەوتۆ کە بژێوی ژیانی خۆی دەبین بکات؟! لەوڵامدا، ژن دەتوانێ بە هۆشیارییەوە لەو ڕاستیە بگات کە کارکردن لە دەرەوەی ماڵیش بۆ ئەوانیش دەشێت و دەبێت.

هەڵبەتە، ژنان دەتوانن لە پرۆژەی بەرهەمهێنەری سەربەخۆی بیچووکەوە دەست پێبکەن و، لەوێوە دەببن بە خاوەن سەرچاوەی بژێوی. واتا ژنان لە ماڵەوە بۆ گۆڕەپانی کارکردن! بەو هەنگاوەیش، دەیسەلمێنن کە ئەوان دەتوانن هەم لە ماڵەوە ئەرکی خێزان بەڕێوە ببنەو، لە توانایشیاندا هەیە لە دەروەیش بەهرەمەندی خۆیان لە پرۆژەری ئابوری سودبەخشدا بخەنە ڕۆو!

بێگومان، بەشداری بونی ژنان لە خولی هۆشیارکردنەوە لە چۆنێتی بە ئاگا بون لە جولە و وزەی ژنانی جیهان، کەڵك وەردەگرتنە لە بەرچاو ڕونی و چۆنێتی هەنگاونانی ڕەگەزی مێ لە دەرخستنی توانە بەرهەمهێنەریەکەی و، ئەوەیش بسەلمێنێ کە لە ڕوی سیاسی، کۆمەڵایەتی، کەلتوری و ئابوریەشەوە، پێگەی ئافرەت تەنها چوار چێوەی حەوشە نیە!

تاگەکان : ژنکارکردن