زۆرێک لە دوکانە سیاسییەکان مایە پووچبوون

پ

لە سەدەکانی ناوەراستدا  قەشەکان بەهەشتیان بەخەڵکی دەفرۆشتەوە بە پارە خەڵکیش بەبڕێک پارە بەشیک لە بەهشتیان دەکڕیەوە  هەر لەو کاتەدا پیاویکی ژیر و عاقل سەر هەلدەدات  بە ناوی  (مارتن لوسەر) ئامانجێتی خەڵکی لەو جەهالەتە رزگار بکات.

دەچیتەبەردەم قەشەکە و بەپیچەوانەی خەلکەوە دەڵێت من دەمەویت دۆزەخ بکڕم

قەشەکەش دەڵیت دۆزخ چ پیاوێکی ژیر پارەی خۆی دەدات بەدۆزەخ !

هەموو خەڵکی چەندین ساڵە جێ پێیەک بۆ خۆیان دەکڕن لە بەهەشتدا…  تێناگات  لە داواکەی بە نەزانێک لە قەڵەمی دەدا.

ئەویش دەڵێت بەلی هەموو دۆزەخ دەکڕم خۆ کێشەت نییە؟

قەشەکەش دەلێت دۆزەخ بە۳سکەیە پارەکەی دەداتی و لێی دەکڕیت و تاپۆی دەکات لەسەر خۆی و کۆمپیالەکەی   وەردەگریت و پاشان دەچیتە بەردەم خەڵکی و دەڵیت  من هەموو دۆزەخم  کڕیوە ئەوەش تاپۆکەیەتی هاوار دەکات و دەڵیت ئیستا هەموو دۆزەخ هی منە ریگە نادەم کەس بچێتە دۆزەخەوە!

ئێستا من هەموتانم بەخشیوە  بەهەشتین و مەیەنە سەر خاکم.

بەهەمان شێوازی ئەو  گەمەی ژیریە میلەتیک رزگار دەکات لە کڕین و فرۆشتنی خەیاڵی و هەموویان دەبەخشێت.

لەم سەرگوزەشتەوە ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کەئێمەی خەڵکی هەرێمی کوردستانیش پیویستی بە مارتن لوسەریکی کوردە لە رووی  سیاسەت و ئابوریەوە ئەم چوار پارچە کراوی هەرێممان لیبکڕێت و میلەتی کورد بگەیەنیتە کەناری ئارم.

سیاسەتکردن لە ئێستای هەرێمدا وەکو مۆدێلێکی کلاسیک سەری هڵداوەتەوە  بە بێ باکی لە بارودۆخی ناهەمواری هاوڵاتیان بە جۆرێک لەبەر موزایەدەی سیاسی هیچ بوارێک  نەماوە بۆ کەسانی دڵسۆز  و خاوەن هەڵوێست بتوانن لە هیچ کایەیەکی سیاسیدا بەشداربن هەر کەسایەتی و لایەنێکیش بەگوێرەی ئاوازی ئەوان نەخوێنێت بە خاک فرۆش و نا تەبا ناوزەند دەکرێت.

لەم بەهەشتی کوردستانەش پیویستمان بە هزر و فکری گەنجانێکی خوێن گەرمە کە بە قەشەکانی حزب وسیاسەتیش بڵێت من بەهەشتم کڕیەوە و دەرچن لەسەر خاکم ئێوەی بەهەشت فرۆش جێگەتان نابیتەو لەم بەهەشتە برۆن بۆ دۆزەخی پارەکانتان نوقتە سەری دێر.