لە ١٦ى ئۆکتۆبەر دادپەروەریمان بەرپاکرد

پ

ئاراس شێخ جەنگی لە ساڵیادی ١٦ی ئۆکتۆبەردا دەڵێت ، ” لە ڕۆژێکی وەکوو ئەمڕۆداشەوی پانزە لەسەر شانزەی ئۆکتۆبەر بەھاوکاری چەند سەکردەیەکی دڵسۆزی یەکێتی و بەھاوکاری و ھاوبەشی لەگەڵ برایانمان لە حکومەتی عێراقی توانیمان شکست بەپلانێک بھێنن کە بۆ وێرانکردنی کەرکوک داڕێژرابوو “.

ئاراس شێخ جەنگی ئاماژە بەوە دەکات کە نەیان هێشت ، کەرکوک وەکو عەفرینی بەسەردا بێت ، بەڵکو چەندین رۆڵەی کەرکوکیان لە کوشتن ڕزگار کرد، “ڕێگریمان لە بە عەفرین بوون و وێرانبوونی کەرکوک کرد.
لەو ڕۆژەدا پلانەکە وابوو دەیان ڕۆڵەی عێراقی بەدەستی برا ھاونشتیمانیەکەی خۆی بدرێت بە کوشت .بەڵام خۆشەویستیمان بۆ خەڵک و خاکی عێراق و کەرکوک بەتایبەتی ھانی داین شکست بەم پلانە بھێنین و ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ کەرکوکیەکان بگەڕێننیەوە ” .

ئاراس شێخ جەنگی دەستخۆش لە بکەرانی ئەو رۆژە دەکات و بە ڕوونی دەڵێت ” لێرەوە دەمەوێت سوپاسێکی تایبەتی برای ئازیزیم کاک لاھور بکەم کە ڕۆڵی بەرچاوی بینی لەھەماھەنگی نێوان ھێزە عێراقیەکان و ھێزەکانی پێشمەرگە.
ھەموومان ئاگادارین کە کەرکوک لە چی دۆخێکدا بوو ”
دەربارەی نەجمەدین کەریم ، پارێزگاری ئەوکاتەی پارێزگای کەرکوک دەڵێت “پارێزگارەکەی سەرقاڵی ھەڵدانی پەڕۆی ڕەنگاو ڕەنگ بوو
خەڵکەکەی بەسەر چەند بەرەیەکدا دابەشکرابوو ، ھێزە ئەمنیەکانی باوەڕیان بەیەک نەبوو ، دوو ئاسایش و دوو دەزگا و دوو ھێزی میلیشیایی.
بە پێچەوانەوە ئێستا لە کەرکوک تەنھا یاسا حوکم دەکات نەوەک حزب و لق و مەڵبەند.
ئەمە ئەو دادپەروەری و سەروەریەیە کە ئێمە دەمانەوێت.