ئەردۆگان سەنگەرێکی نوێی جەنگ دەکاتەوە
ڕاپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئاشکرایان کرد ، تورکیا سەنگەرێکی نوێی شەڕکردن دەکاتەوە .
بەپێی ڕاپۆرتە رۆژنامەوانی پێگەی ” جۆرالیسم پۆست ” ، رەجەب تەیب ئەردۆگان ، سەرۆك کۆماری تورکیا ، هەزاران شەڕکەری سوری ، ڕەوانەی سنووری نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا دەکات .
هەر لەمبارەیەوە ، رۆژنامەنووسێکی ئەمەریکی لە سەرچاوەیەکی سورییەوە بۆ ڕاستی هەواڵەکە ، کە پێشووتر لە تورکیا دەستگیرکرابوو ، پشت ڕاستی دەکاتەوە کە سەرۆکی تورکیا ، هەزاران شەڕکەری سووری ، ڕەوانەی ناگورنۆ کاراباك ، کە ناوچەیەکی کێشە لەسەری نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجانە .
لیندسی شنێڵ ، رۆژنامەنووسی ئەمەریکی ، لە پارچە دەنگێکی تۆمارکراودا ، کە لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاوی کردووەتەوە ،ڕوونی دەکاتەوە کە ئەمڕۆ ٢٧ی ئەیلول تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە ، ئەو شەرکەرە سووریانە ڕەوانەی ناگۆرنۆ کاراباک ، دەکات، کە مەبەست لە ناردنی ئەو شەڕکەرە سووریانە ، بۆ پاڵپشتی کردنی سوپای ئازەربایجانە دژ بە ئەرمینیا .
ڕوانگەی سووری بەپێی سەرچاوەی زانیارییەکانی ئاشکرای دەکات ، کەتیبەکانی سوڵتان موراد و عەمشات کە لە عەفرین جێگیرکراون ، ژمارەیان ٣٠٠ بە مووچەی ١٥٠٠ تا ٢٠٠٠ دۆلاری ئەمەریکی ، ڕەوانەی ناوچەی سنووری ئازەربایجان و ئەرمینیا دەکرێت .
پێگەی گریک سیتی تایمزی یۆنانی لە زاری وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان ، هەواڵی ناردنی شەڕکەری سووری لە لایەن ئەردۆگانەوە ، ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند ، ” هەواڵەکە دوورە لە ڕاستییەوە و ئەرمینیا لە پشتی دروست کردنی ئەم جۆرە هەواڵانەوەیە ”
خولوسی ئاکار ، وەزیری بەرگری تورکیا لە ڕابردوودا لە لێدوانێکی دا بەڵێنی دا ، تۆڵەی ئەو سەربازە ئازەریانە بکاتەوە کە لەلایەن سوپای ئەرمینیاوە ، کوژران و لەبەرامبەردا ئەرمینیا ڕایگەیاند ، تورکیا بەردەوام هەواڵ دەدات ، تیرۆریست وەکو پاڵپشتی ڕەوانەی ئازەربایجان بکات و پاڵپشتی لە سوپای ئەو وڵاتە بکات .