وەزارەتی خوێندنی باڵا ئۆفەرێک پێشکەش قوتابیان دەکات

پ

خوێندنی باڵا ئۆفەرێك پێشکەش قوتابیان دەکات

ئارام محمد ، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند ، بەمەبەستى پێدانى دەرفەتى زیاتر بۆ پەسەندکردنى ئۆفەرى زانکۆکانیان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى/ فەرمانگەى پەیوەندییە رۆشنبیرییەکان/ بەڕێوەبەرایەتى یەکسانکردنى بڕوانامەکان، بۆ ماوەى یەک هەفتە واتە لە ئەمڕۆوە (٢٠٢٠/١١/٥) وە تاکو (٢٠٢٠/١١/١٢) دەرفەت دەدرێت بۆ پەسەند (مۆر)کردنى ئۆفەرى زانکۆکانى دەرەوە لە بەڕێوەبەرایەتى یەکسانکردنى بڕوانامەکان.

وەزیری خوێندنی باڵا ئەوەشی ئاشکرای کرد ،ئۆفەرەکە بەمەرجێکە لە ساڵى (٢٠٢٠)و پێش ڕێکەوتى (٢٠٢٠/١١/١) واتە پێش ڕاگەیاندنى لیستى نوێى زانکۆکان و بەپێى ڕێنماییەکان وەرگیرابێت، لەدواى ئەو ڕێکەوتەى سەرەوە ئۆفەر و قبوڵەکانى کۆن مۆر ناکرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەش کرد ، پێویستە خوێندنەکە لە سمستەرى یەکەمى ساڵى ئەکادیمى (٢٠٢٠-٢٠٢١) دەستپێبکاتو هەروەها پێویستیشە پێشکەشکار ، بە دۆکیۆمێنت بیسەلمێنێت کە ئۆفەرەکەى لە ساڵى (٢٠٢٠)و پێش ڕێکەوتى (٢٠٢٠/١١/١) وەرگرتوە، وەکو ئیمێڵ، وەتس ئەپ، ڤایبر.