تەرمی نەجمەدین کەریم گەیشتەوە هەرێمی کوردستان
تەرمی نەجمەدین کەریم ، پارێزگاری پێشووی کەرکوك ، لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمەریکا ، لە ڕێگای فرۆکەیەکی تایبەتەوە ، گەیشتەوە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە تەرمەکەی کرا.
نەجمەدین کەریم ، لە ساڵی ١٩٤٩ لە شاری کەرکوک لەدایک بووە و ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بوو و لە ٣ی نیسانی ساڵی ٢٠١١ بۆ ١٤ی ئەیلولی ٢٠١٤ ، پارێزگاری کەرکوك بوو و لە دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر ، کەرکوکی بەرەوە هەولێر بەجێهێشت و لەوێشەوە ، گەڕایەوە واشنتۆنی پایتەختی ئەمەریکا .
لە ٣١ی مانگی ڕابردوو ، بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە ، لە ئەمەریکا کۆچی دوایی کرد و لەسەر وەسیەتی خۆی تا گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکوک ، لە شاری هەولێر بە کاتی بنێژرێت و دواتر بگەڕێندرێتەوە بۆ شاری کەرکوک ، زێدی باب و باپیرانی ، ئەمڕۆ ٦ی تشرینی دووەم ، تەرمەکەی گەیشتەوە هەرێمی کوردستان و بڕیارە سبەی شەممە ، لە ڕێورەسمێکی تایبەت دا ، بە خاک بسپێردرێت