سەرۆکایەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ، لەبارەی گرژییەکانی نێوان گەریلاکانی پەکەکە و هێزی پێشمەرگە ، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکی دا ڕایگەیاند ، هێرشی ئەمڕۆی پەکەکە لە قووڵایيی خاکی هەرێمی کوردستاندا و لە ناحیەی چەمانکێ ، له سنووری پارێزگای دهۆک كه تيايدا پێشمه‌رگه‌يه‌ك شه‌هيد و ژماره‌يه‌كى ديكه‌ش بريندار بوون، پێشهاتێكى مه‌ترسيداره و به توندى سه‌ركۆنه‌ى ده‌كات
لە ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئەوەش هاتووە ، ئه‌م هێرشه هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و هێرشە بۆ سەر ژیان و ئارامیی خەڵک و خاکی کوردستان و ئاماژەی بەوەشکرد لە کاتێکدا گەلی کوردستان گیرۆدەی چه‌ندين قەیران و کێشەیه، ئەم شەڕپێفرۆشتن و بارگرژییە له‌لايه‌ن په‌كه‌كه‌وه، دۆخی هه‌رێمی کوردستان و گەلەکەمان دووچاری نەهامەتیی زیاتر دەکاته‌وه و كه‌س تيايدا براوه نييه.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە وەک هەمیشە ، دووپاتی دەکەینەوە كه پێویستە په‌كه‌كه ڕێز لە قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هەرێمى كوردستان و حکوومەت و دامەزراوە شەرعییەکانی بگرێت و شەڕ و گێچەڵ لە کوردستان دوور بخاته‌وه و داواش دەکات لەوە زیاتر دۆخەکە پەرەنەسێنێت .