هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییەك بڵاودەکاتەوە

پ

هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

فازڵ حاجی ، ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ، ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە سەبارەت بە ڕێگای نێوان شەقڵاوە – قەندیل

ووتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر ، ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند ، ” سەرجەم شوفێران وهاولاتیانی بەرێز ئاگادار دەکەینەوە کەبەهۆی باران ، ئەمشەو لەسەر رێگای سەرەکی شەقلاوە قەندیل ، لەنزیک باسرمە و لەسایدی چون بۆشەقلاوە ، گردێک دارماوە وەهەندێک بەردی کەوتۆتە سەر شەقام ” .

لەو ئاگادارییە ئەوەش هاتووە ، “بەهۆی کەوتنە خوارەوەی پاشماوەی داڕماوی ئەو گردە ، شەقامەکە بەر تەسک بۆتەوە ، بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەکەین ، لەکاتی گەیشتنیان بەو شوێنە، خێراییەکەیان کەم بکەنەوە وەبەپێ ی ئاماژەکانی هاتووچۆ رێبکەن .