ڤاکسینە چاوەڕوانکراوەکە بەرهەم هێنرا
ڤاکسینە چاوەڕوانکراوەکە بەرهەمهێنرا
رۆژنامەی “میترۆی” بەریتانی بڵاویکردەوە ، زانایان لە زانکۆی واشنتۆنی پزیشکی ، پێکوتەیەکیان بەرهەمهێناوە کە ، دە جار لەو پێکوتانە بەهێزترە کە بۆ چارەسەری پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرهەمهێنراوە .
رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکراکرد ، پێکوتەکە کاردەکات لەسەر زیندووکردنەوەی بیرەوەری خانەی بەرگری لەشی مرۆڤ ئەمەش بۆ ئەوەی ، لەکاتی دووبارە تووشبوونی هەرکەسێك بە پەتاکە ، بەرگری لەش ڤایرۆسەکە بدۆزێتەوە و لەناوی ببات .
رۆژنامەی “میترۆی” بەریتانی ئەوەش خستەڕوو ، تاوەکو ئێستا ئەو پێکوتەیە لەسەر مشک تاقیکراوەتەوە هێشتا ، نەچووەتە بواری تاقیکردنەوەی سەر مرۆڤ و زانایان لە بەرهەمهێنانی ئەم پێکوتەیەدا ، پشتیان بە تەنەکانی نانۆ بەستووە .
توێژینەوەیەک کە لە رۆژنامەی ” سیل” لەبارەی ئەو پێکوتەیە بڵاوکرابووەوە ، کاتێک ژەمێ لەو پێکوتەیە بە مشک دراوە ، کاریگەرییەکەی خێرا و بەهێزی لەسەر ئەو مشکە دروستکردووە و چاکی کردووەتەوە
سەرچاوە هەواڵییەکان ئەوەشیان ئاشکراکردووە ، ئەو پێکوتەیە لەلایەن دوو کۆمپانیا بۆ تەکەنەلۆژیا پزیشکی زیندوو ، بەشێوەیەکی بەرفراوان بەرهەم دەهێنرێت و چاوەڕوانیش دەکرێت ، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ ، پێکوتەکە لەسەر مرۆڤ تاقیبکرێتەوە و پزیشکانیش هیوا دەخوازن ئیتر ئەم پێکوتەیە ، کۆتایی بە پەتای کۆرۆنا بهێنێت کە زیانێکی زۆری بە مرۆڤایەتی گەیاندووە .