بەرپرسێكی پۆلیس بەپلەی عەقید بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

پ

بەرپرسێکی پۆلیس بە پلەی عەقید ،بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

زەید عوسمان ، بە پلەی عەقید و بەڕێوەبەری کارگێڕی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی دارستانی هەرێم بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانــی لەدەستدا .

عەقید کاروان خۆشناو ، لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوك هاوپێچ بە وێنەی کۆچکردوو ڕایگەیاند ، بەداخەوە ئێستا عەقید زەید عوسمان ، بەڕێوەبەری کارگێڕی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دارستانی هەرێم بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.

ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەربڵاو لە هەرێمی کوردستان زیادی کردووە و ژمارەی قوربانیان بەو ڤایرۆسە لە زیادبووندایە رۆژانە ، و تاوەکو ئەمڕۆ ژمارەیەك کەسایەتی و خاوەن پۆست و پلەی بەرز بەهۆی ڤایرۆسەکەوە ، گیانیان لەدەستداوە .

ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ، نزیکەی ٢٧ هەزار هاوڵاتییە و لەو ژمارەیە ، زیاد لە هەزار هاوڵاتی تا ئێستا ، گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٧ هەزار هاوڵاتی ، ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە