دۆڕانی پاریس سانجێرمان گرژی لێکەوتەوە لە پاریس

لەپاریسی پایتەختی فەرەنسا پۆلیس ،١٤٨ کەس دەستگیردەکات
پۆلیسی فەرەنسا رایگەیاند ، ١٤٨ کەسیان دەستگیرکردووە ، بە تۆمەتی نانەوەی پشێوی لە پێش و لە دوای یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کە لە نێوان هەردوو تیپی ، بایرن موینخی ئەڵمانی و پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بەڕێوەچوو و ئەنجامی یارییەکە ، لە بەرژەوەندی یانە ئەڵمانییەکە بە گۆڵێک بێ بەرامبەر کۆتایی هات .
هاندەرانی پاریس سانجێرمان ، تووشی بێ هیوایی بوون کاتێك لە پارکی ، دی پرێنس کۆبوونەوە و شکستی تیپەکەیان بەرامبەر یانە ئەڵمانییەکە بینی
هاندەرانی یانە پاریسییەکە ، ژمارەیان ٥٠٠٠ هەزار هاندەر بوون ، پێکەوە سرودی یانەکە و مۆمیان داگیرساندبوو لەگەڵ یاری ئاگرین و هانی یانەکەی خۆیان دەدا لەو شاشەیەی کە لە پارکی ، دی پرێنس دانرابوو ، یارییەکەی ڕاستەوخۆ دەگواستەوە لە پاریسی پایتەخت.
لەکاتی سەیرکردنی یارییەکە ، هیچ جۆرە خۆپارێزییەك پەیڕەو نەکرا و بە درێژایی یارییەکە پێکداچوون هەبوو لەنێوان هاندەران و پۆلیس تا ئەو ڕادەیەی بێزاری پۆلیس لە هاندەران ، فڕێدانی گازی فرمێسک ڕێژی لێکەوتەوە .
ئان هیدالگۆ ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پاریس ڕایگەیاند ” ئێمە ئارەزووی ئەوەمان دەکرد ،پاریس سانجێرمان ، یارییەکە بباتەوە و ئاهەنگ بگێڕین”
لە یاری پێش کۆتایی ، کاتێك پاریس سانجێرمان لە تیپی لایبزیگی ئەڵمانی بە ئەنجامی ٣ گۆلی بێ بەرامبەر بردەوە ، دیسانەوە شەڕ و پێکداچوون ، لەنێوان پۆلیس و هاندەران ڕوویدا .
لەکاتی یاری کۆتایی نێوان پاریس سانجێرمانی فەرەنسی و بایرن میونخی ئەڵمانی ، پۆلیس ناچاربوو ، گازی فرمێسکڕێژ بە ئاراستەی خۆپیشاندەران فڕێ بدات بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە ، بەڵام هاندەرانی سانجێرمان ، زۆر تووڕەبوون لە شکستی تیپەکەیان و لەگەڵ پۆلیسی ئەو شارە ئاڵۆزیان دروست کرد ، و ئۆتۆمبێلی پۆلیسیان شووشە باران کرد لەگەڵ ئاگربەردان ، لە زبڵ خۆڵ و خاشاک.
پۆلیسی پاریس رایگەیاند ، کە ئەوان ناچاربوون ١٠٠ کەس بڵاوپێبکەن لە گەرەکی ، بۆرت دۆن سا کلۆی پایتەخت ، کە نزیک بوون لە پارکی دی پرێنس
ڤیدیۆی گرژی نێوان پۆلیس و هاندەران