هۆشداری لە ووشکبوونی پارکی شار دەدرێت

پ

سۆران عومەر ، پەرلەمانتاری پێشووی کۆمەڵی ئیسلامی ، لەبارەی پارکی هەواری شار ، پەیامێك بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت ،پارکی ھەواری شار لەسلێمانی مەترسی وشک بوون و داخستنی ھەیە.

سۆران عومەر ، پەرلەمانتاری پێشووی کوردستان ڕایگەیاند ، لە ١٥/٦/٢٠٢٠ ەوە گرێبەستی کۆمپانیای خزمەتگوزاری پارکی ھەواری شار کۆتایی ھاتوووە

سۆران عومەر ئەوەش ڕوون دەکاتەوە ، کە سەراپای ھاوین تێدەپەڕێ دەرخستەی نوێ بۆ خزمەتی ئەم پارکە ، لەئەنجومەنی وەزیرانە و بێ باکانە تائێستە کە پایزە وەڵامیان نەداوەتەوە،

سۆران عومەر دەشڵێت ، ”ئەو پارکە وشک ببێت ، حەق وایە ماڵەکانتان بسوتێنین کە ھێندە کەمتەرخەم و بێ شەرمن ئەو جوانیەی شار ئاوا خزمەت دەکەن!
ئیتر پایتەختی رۆشنبیری چی ئەمێنێ شایەنی ئەوەبێت ، وەک جوانی و سیمای ئەم شارە بمێنێت؟ شەرم لەخۆتان ناکەن لەبەر دزی و تاڵانی شارتان بەرەڵاکردوە؟