هاوڵاتییانی لوبنانی داوای داگیرکردنەوەى وڵاتەکەیان دەکەن

پ

هێزە سیاسییەکان و نوێنەری ڕێکخراو و کۆمەلگا مەدەنییەکان داوای دەستبەسەرداگرتنی لوبنانیان کرد لەلایەن فەرەنساوە ( انتداب ) بەڵام ناکرێت فەرەنسا ڕێز لە شکۆ و سەروەری ووڵاتان نەگرێت
ئەمڕۆ پێنج شەممە  ئیمانوێل ماکلە سەردانێك گەیشتە بەیروتی پایتەختی لوبنان و لەگەڵ سەرۆك و سەرۆك وەزیران و کەسایەتییە سیاسی و کاربەدەست و دەسەڵاتدارانی ئەو ووڵاتە کۆبووەوە .
دواتر لە سەردانێکی مەیدانی دا بەهاوڕێیەتی پارێزگاری بەیروت پیاسەیەکی بەنێو وێرانەکەی بەیروت دا کرد و لە نزیکەوە کارەساتبارانی دواند و دڵنەواییان دەکرد و لەنێو گردبوونەوەی ئەو خەڵکەدا هەندێك کەس داوای هاوکاری فەرەنسایان دەکرد لە ڕووخاندنی ڕژێمی ئەو ووڵاتە
ماکرۆن ڕایگەیاند کەوا ئێمە لوبنان بەتەنها بەجێ ناهێڵین و ئەوەی لەدەستمان بێت هاوکاریان دەبین بۆ ئاسایی کردنەوەی ژیانیان بەڵام دەبێت کاربەدەستان و دەسەڵاتدارانی ئەو ووڵاتە هاوکاربن لە بنەبڕکردنی گەندەڵی کە خێر و بێری ئەو ووڵاتەی بەهەدەرداوە کەچی لەبەرامبەردا میشێل عۆن سەرۆكی ئەو ووڵاتە تەنها ڕایگەیاند کەوا سوپاسی فەرەنسا دەکەین ئەوان هاوکاریمان دەکەن
دوای ئەو وێرانەی کە لە ئەنجامی تەقینەوەکەی رۆژی سێ شەممە دروست بوو و بەهەزاران بریندار و سەدان کوژراو و بێ سەر و شوێنی لێ کەوتەوە وێڕای ڕووخان و وێرانبوونی ماڵی هاوڵاتییان و ئەو شوێنە ستراتیژییە گرنگانەی کە گەشتیاری بوون و سالانە لوبنان بەو شوێنە گەشتیارییانە داهاتێکی باشی بۆ ئەو ووڵاتە بەدەست دەخست