بەرپرسێکی باڵای ئێران لەبارەی لوبنانەوە هاتەدەنگ

موحسین ڕەزایی ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران لەسەر سەردانەکەی ماکرۆن بۆ لوبنان هاتە دەنگ و لە تویتێك دا ڕایگەیاند : لێدوانەکانی سەرۆکی فەرەنسا لە لوبنان ڕەهەندێکی دیکەی زیاد کرد بۆ ئەو نەهامەتییەی کە گەلی لوبنان تێی کەوتوونە هەروەها لە درێژەی لێدوانەکەی دا دەڵێت : لەبری ئەوەی سەرۆکی فەرەنسا هاوکاربێت بۆ دۆزینەوەی بکەرانی تەقینەوەکان ، هەوڵی دۆزینەوەی گۆڕنکارییەکی نوێی سیاسی دەدات بۆ دروست کردنی پشێوی زیاتر بۆ ناوچەکە لەکاتێكدا سەرۆکی فەرەنسا داوای چاکسازی و بنەبڕکردنی گەندەڵی لە بەرپرسانی ئەو ووڵاتە کردبوو کە بەهۆی گەندەڵییەوە لوبنان کەوتووەتە قورسترین قەیرانی دارایی لە مێژووی دا .
رۆژی سێ شەممەی ڕابردوو دوو تەقینەوەی بەهێز بەیروتی پایتەختی لوبنانی هەژاند لە ئەنجام دا هەزاران بریندار و دەیان قوربانی لێکەوتەوە وێڕای زیانێکی ماددی گەورە بەو شارە کە بەپێی ڕاپۆرتی سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی قەبارەی زیانەکان بە ١٥ ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت و سەرۆکی فەرەنسا وەك یەکەم سەرۆكی ووڵاتێکی ئەورووپی سەردانێکی مەیدانی بۆ لوبنان ئەنجام دا بۆ لە نزیكەوە بینینی ئەو زیانەی کە لە ئەنجامی تەقینەوەکە کەوتەوەو ئامادەیی فەرەنسای بۆ هاوکاری زیانلێکەوتووانی ئەو ووڵاتە نیشان دا