کاریگەرى کۆرۆنا لەسەر گەشتوگوزاری هەرێم لاواز بوو
دەستەى گەشتى گەشتوگوزاری هەرێمى کوردستان، بەبۆنەى رۆژى جیهانى گەشتوگوزاردا ڕاگەینراوێکى بڵاوکردەوەو، ئاماژەى بەوەداوە ” پیشه‌سازی گەشتوگوزار یەكێكه لە سەرچاوە سەرەكییەكانی داهاتی جیهان، رۆڵێكی گرنگی له جوڵه‌ی بازاڕه‌كان و به‌هیزكردنی ئابووری هه‌یه”.
لەو ڕاگەینراوەدا کەوێنەیەکى بۆ (پێشەنگ پرێس) نێردراوە هاتووە ” ساڵانه زیاتر له یه‌ك ملیار و 400 ملیۆن گه‌شتیار به جیهاندا گه‌شت ده‌كه‌ن”، بەپێی زانیارییەکانیشى ئەو گەشتیارانە یەک تریلیۆن و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار داهاتیان بۆ جیهان هەیە.
لەبەشێکى دیکەى ڕاگەینراوەکەدا هیماى بەوەداوە ” بۆیە دەمانەوێت لەم رۆژەدا ئەم پەیوەندیە بە هێزتر بكەین و سوود لە ئەزموونی گەشتیاری وڵاتان و رێكخراوی گەشتوگوزاری جیهانی وەربگرین”.
گووتیشى ” ساڵانی رابردوو كەرتی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان بە خێرایی بەرەو پێش هه‌نگاوی ناوه، لە زیاد بوونی ژمارەی گەشتیاران و لە زیادبوونی شوێنە خزمەتگوزارییە گەشتیارییەكان”، هۆکارەکەشى بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە کە ” پلانێكی ستراتیژی كە لە لایەن دەستەی گشتی گەشتوگوزار دانراوە”.
دەستەکە جەخت لەوە دەکاتەوە ” سەرەڕای ئەم پێشكەوتنە، حكومه‌تی هه‌رێم له كارنامه‌ی كاركردنیدا گه‌شتوگوزاری له ریزی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی داناوه”.
ئەمەش دەقى ڕاگەینراوەکەى (ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی گه‌شتوگوزار)
له ئه‌مرۆی جیهاندا گه‌شتوگوزار وه‌ك پێویستییه‌كی گرنگی مرۆڤ و بنه‌مایه‌كی به‌هێزی ئابووری و پیشەسازییه‌كی سه‌رده‌میانه هه‌ژمار ده‌كرێ، بۆیه پیشه‌سازی گەشتوگوزار یەكێكه لە سەرچاوە سەرەكییەكانی داهاتی جیهان، رۆڵێكی گرنگی له جوڵه‌ی بازاڕه‌كان و به‌هیزكردنی ئابووری هه‌یه، پێگەی جیاوازی له جوڵه‌ی ئابووری و داهاتی زۆربەی وڵاتانی جیهان داگیركردووە، ساڵانه زیاتر له یه‌ك ملیار و 400 ملیۆن گه‌شتیار به جیهاندا گه‌شت ده‌كه‌ن، زیاتر له یه‌ك ترلیۆن و 400 دۆلار داهاتی بۆ جیهان هه‌یه، كه به ریژه‌ی 11% ئابووری جیهان پێك ده‌هێنێت، زیاتر له 300 ملیۆن هه‌لی كار له جیهان دابین ده‌كات، گرنگی دان بە ژیان و گوزەران و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری زیاتر له یەك ملیار مرۆڤ (گه‌شتیار) بۆتە ئەركی سەرجەم دامودەزگاكانی گەشتیاری و بابه‌تێكی سه‌رده‌میانه‌ی جیهان.
رێكخراوی جیهانی گەشتوگوزاری سەر بەنەتەوە یەكگرتووەكان، ساڵی 1979 بڕیاری یادكرنەوەی ساڵانه‌ی دا، لە ساڵی 1980 تاكو ئه‌مڕۆ، هه‌موو ساڵێك له 27/9 ئەم یادە بە لۆگۆ و بە دروشمی جیاواز لە پێناو چەند ئامانجێك كە خزمەتی پەرەپێدانی گەشتیاری دەكات بەرێوەدەچێت و بۆتە رۆژی جیهانی گەشتوگوزار، كه ئامانجی سه‌ره‌كی بڵاوكردنەوەی هۆشیاری گەشتیارییە. سه‌ره‌ڕای هاتنی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و وه‌ستاندنی كه‌رتی گه‌شتیاری، كه بۆته هۆی زیانێكی زۆر بۆ كه‌رته‌كه و له ده‌ستدانی 120 ملیۆن هه‌لی كار له جیهان و وه‌ستانی جوڵه‌ی گه‌شتیاری بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك، به‌ڵام جاریكی تر كه‌رتی گه‌شتیاری جوڵه‌ی تێكه‌وتۆته‌وه و به‌ره‌و ئاسایی بوونه‌وه هه‌نگاوی ناوه. بۆ گرنگی دان به گۆنده‌كان و گه‌شتیاری ناوخۆیی، رێكخراوی جیهانی گه‌شتوگوزار ئه‌م ساڵ به دروشمی (گه‌شتوگوزار و په‌ره‌پێدانی لادێ) ئه‌م یاده ده‌كاته‌وه، به‌و ئامانجه‌ی بتوانێ بووژانه‌وه‌یه‌ك بخاته لادێكان و گه‌شتی ناوخۆی گه‌شه پێبدات، كه بۆ سه‌رده‌می كۆڕۆنا به یه‌كێك له بژارده گرنگه‌كان ده‌زانێت.
چەند ساڵێكە لە هەرێمی كوردستانیش گرنگی بە رۆژی جیهانی گه‌شتوگوزار دەدرێت، چونكە ئەو پێشكەوتنەی گەشتوگوزاری جیهان بەخۆیەوە دەبینێت، لە ئیستادا هەرێمی كوردستانی لێ بێبەش نییە، بۆیە دەمانەوێت لەم رۆژەدا ئەم پەیوەندیە بە هێزتر بكەین و سوود لە ئەزموونی گەشتیاری وڵاتان و رێكخراوی گەشتوگوزاری جیهانی وەربگرین و زیاتر پەرە بەكەرتی گەشتیاری بدەین. ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار پلانی بۆ په‌ره‌پێدانی گه‌شتوگوزاری لادێ داڕشتووه و یه‌كێك له چالاكییه سه‌ره‌كییه‌كانی پلانی 2020 دانرابوو، بۆیه له رۆژی جیهانی گه‌شتوگوزار به‌دروشمی (به گه‌شتوگوزار گونده‌كانمان ده‌بوژێنینه‌وه) گرنگی به‌په‌ره‌پێدانی گه‌شتوگوزاری لادێ ده‌ده‌ین، كه هاودروشمه له‌گه‌ڵ گه‌شتوگوزاری جیهان.
ساڵانی رابردوو كەرتی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان بە خێرایی بەرەو پێش هه‌نگاوی ناوه، لە زیاد بوونی ژمارەی گەشتیاران و لە زیادبوونی شوێنە خزمەتگوزارییە گەشتیارییەكان، ئەمەش بەپێی پلانێكی ستراتیژی كە لە لایەن دەستەی گشتی گەشتوگوزار دانراوە، مامەڵە لەگەڵ ئەم گەشەسەندن و پێشووەچونە دەكرێت، هەروەها ماستەرپلانی گەشتوگوزاری كوردستان لە ئێستادا دەست بەكارە و تاكو ساڵی 2025 پلانی بۆ پێشخستنی كەرتی گەشتیاری داڕشتووە. وه‌به‌رهێنانی گه‌شتیاریش هه‌نگاوێكی دیكه‌ی كاره‌كانمانه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ماهه‌نگین له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، له كۆی 1055 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان كه بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ، له ساڵی 2020 راگه‌یندراون، 227 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی گه‌شتیاری خراوه‌ته پلان.
هه‌رچه‌نده له ساڵی 2020 به هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنا زیانی زۆر به‌ر كه‌رتی گه‌شتیاری كه‌وت، كه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی پاشه‌كشه‌ی كرد، به‌ڵام جێگای دڵخۆشییه كه ئێستا شوێنه گه‌شتیارییه‌كان كراونه‌ته‌وه و جوڵه‌یه‌كی باش كه‌وتۆته به‌ر كه‌رتی گه‌شتیاری و گه‌شتیاران له شاره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان روو له شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێم ده‌كه‌ن.
سەرەڕای ئەم پێشكەوتنە، حكومه‌تی هه‌رێم له كارنامه‌ی كاركردنیدا گه‌شتوگوزاری له ریزی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی داناوه، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و دەستەی گشتی گەشتوگوزار رایدەگەیەنن سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی كه‌مووكورتی له كه‌رتی گه‌شتیاری، له جێبه‌جێكردنی پلانی په‌ره‌پێدانی گه‌شتوگوزار به‌رده‌وام ده‌بین، تاكو گەشتیاری ده‌بێته سەرچاوەیەكی سەرەكی داهات و كوردستان دەبێته ناوچەیەكی گەشتیاری پێشكەوتوو.
له كۆتایدا بە پێویستی دەزانین لەم یادەدا پیرۆزبایی دەستەی گشتی گەشتوگوزار ئاراستەی گشت فەرمانبەر و كارمەندانی كەرتی گەشتیاری هەرێمی كوردستان بكەین و ده‌ستخۆشی له راگه‌یاندنه‌كان و هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت بكه‌ین كه هه‌ماهه‌نگ و هاوكارن بۆ پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتوگوزار.
هەر شاد و سەركەوتوبن
ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار
27/9/ 2020