شەڕی دوو هەڵۆی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ( ئێران و ئیسرائیل)

دکتۆر بێستون ئەحمەد حسێن: سەرۆکی بەشی جوگرافیایە لە زانکۆی ڕاپەڕین
کورتەیەكی جوگرافی هەردوو ووڵاتی ئێران و ئیسرائیل
ئیسرائیل وولاتێكە دەكەوێتە خۆرئاوای ئاسیا دەكەوێتە سەر كەناری باشوری خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و باكوری دەریای سور، سنوری لەگەڵ هەریەك لە ووڵاتانی لیبیاو سوریاو فەڵەستین وئەردەن هەیە.
ئەم ووڵاتە خاوەنی قورسایەكی ئابوری و تەكەنەلۆجیایە كە زۆربەی دەكەوێتە هەردوو شاری تەل ئەبیبی پایتەخت و حەیفا تێكڕای ژمارەی دانیشتوانەكەی بە پێی سەرژمێری 2023 نزیكەی 10 ملیۆن كەسە پەیوەندیەكی دەرەكی لەكەڵ زۆرترین ووڵاتانی جیهان هەیە كە زیاترە لە 150 ووڵات هاوپەیمانی زلهێزترین ووڵاتی جیهانە ئەویش ئەمریكایە.
لە ڕووی پەرەپێدانی ئابوری و تەكنە لۆجیا و خوێندنی باڵاوە زۆر پێشكەوتوە لە شەش ناوچەی ئیداری پێكهاتوە، ڕووبەری ووڵاتەكەی برییتە لە 20770كم چوارگۆشە .
ئێرانە دەكەوێتە باشوری خۆرئاوای ئاسیا لە باكوریەوە توركمنستان و ئازربایجان و ئەرمینا و دەریای قەزوینە ، لە ڕۆژهەڵاتیەوە ئەفغانستان و پاكستانە، لە باشوریەوە كەنداوی عمان و عەرەبی و فارسە لە ، ڕۆژئاوایەوە عێڕاق و توركیایە.
ئەم ووڵاتە لە ڕووی هێزی دیمۆگرافیەوە دوای ووڵاتی میسر دووەم گەورەترین ووڵاتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە كە ژمارەی دانیشتوانەكەی بریتیە لە نزیكەی 90 ملیۆن كەس.
لە دوای ووڵاتی سعودیە دووەم گەورەترین ڕووبەری جوگرافی هەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕأست كە بریتیە لە 1648195 كم . خاوەنی شوێنكی جیۆسیاسیە چونكە شوێن و پێًگەی جوگرافی ئەو ووڵاتە خاڵی بەیەكەوە بەستنی هەرسێ بەشی ڕۆژئاواو ناوەڕأست و باشوری ئاسیایە بە درێژایی دەریای قەزوین درێژ دەبێتەوە ئەو دەریایەی دەچێتە ناو ڕوسیاو كازاخستان و توركمنستان .شاری تاران وەك پایتەختی ووڵاتەكە ناوەندێكی گرنگی سیاسی و ئابوری و ڕۆشنبیری پیشەسازی و بازرگانیە بۆ ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زۆر ناوچەی تر. ئێران بە ناوەندێكی گرنگی ئاسایشی ووزەی جیهان و ئابوری دادەنرێت چونكە خاوەنی نەوت و گازی سروشتیە ، بە شێوەیەك بە دووەم ووڵاتی پاشكەوتی گازی سروشتی دادەنرێـت لە جیهان و چوارەم دەوڵەتی پاشكەوتی نەوتە بونی گەرووی هورمز كە نیوەی نەتەوتی جیهانی پێدا دەڕوات بەرەو ووڵاتە جیاجیاكانی جیهان بە تایبەت بۆ ڕووسیاو چین وەك دوو زلهێزی جیهانی بێگومان باڵا دەستی ئێران بەسەر گەروی هورمز خاڵێكی بەهێزی جیۆپۆلەتیكیە . ئەگەر بەراووردێكی جوگرافی بكەین لە نێوان هەردوو ووڵات بێگومان شەڕەكە لە چوار چێوەی شەڕی ئاسمانی دا دەمێنێتەوە چونكە سێ خاڵ لەو بارەیەوە كاریگەری یەكلا كەرەوەیان هەیە كە شەڕەكە بە شێوەی ئاسمانی و بەكارهێنانی تەكنە لۆجیای ئاسمانی بەردەوام بێت خاڵە كانیش بریتین لە :
1- ئەو دوو ڵاتە لە ڕووی شوێنی جوگرافیەوە دراوسێی یەكتری نین بۆ یە ئەگەری ڕوودانی شەڕی پیادە زۆر لااوازە. 2- ئێران خاوەنی هێزێكی دیمۆگرافی باڵایە وەك ئاماژەمان پێدا 90 ملیۆن كەسە بەڵام لە بەرامبەردا ئیسرائیل 10 ملیۆن كەسە ئەوەش پێمان دەڵێت ئیسرائیل لە ڕوانگەی هێزی دیمۆگرافیەوە توشی لاری جیۆپۆلەتیكی بوە بەرامبەر ئێران بۆ یە دەكرێت لە شەڕی پیادە دا ئیسرائیل سەركەوتو نەبێـت.
ئێران خاوەنی ڕووبەرێكی فراوان و قوڵایی ستراتیجیە چونكە ڕووبەرەكەی 1648195 كم چوارگۆشەیە لە بەرامبەردا ئیسرائیل ووڵاتێكی بچوكە و لە ڕووی قوڵایی ستراتیجیشەوە لاوازە بۆیە باشترین بژاردە بۆ ئیسرائیل بەهۆ ئەو پێشكەوتنەی كە لە بواری شەڕی ئاسمانی و سیستەمی بەرگری ئاسمانی و تەكنەلۆجیای سەربازی هەیەتی ئەوەیە كە بە شێوەی شەڕی ئاسمانی پەلاماری ئێرانی دا.
هەرچەندە دوای ڕووداوەكان خەریكە دەردەكەوێت كە ئیسرائیل بەبێ پاڵپشتی ئەمریكا ڕەنگە لە شەڕی ئاسمانیش ماندو بێـت تا ماوەیەكی زۆر نەتوانێت بەردەوامی بەو شەڕەبدات، بەڵام لە ئەگەری داخڵا بونی ئەمریكا بە شێوەی ڕاستە وخۆ بۆ شەڕەكەو پاڵپشتی كردنی ئیسرائیل بێگومان ئێران لە شەڕی زەمینیشدا توشی گرفت و لاوازی دەبێت.
هۆكارەكانی شەڕی ئیسرائیل و ئێران
دەكرێت هۆكارەكانی شەڕی نێوان ئیران و ئیسرائیل( دوو هەڵۆكە) لەو خاڵانەدا كورت بكەینەوە.
* هەوڵادان بۆ سنورداركردنی بازنەی كاریگەریەكانی ئێران لە دەروەی ئێران لە لایەنی ئیسرائیل و ئەمریكاوە
وەك سوریاو لبنان و فەلەستین چونكە ئێران لە ڕیگەی گروپە هاوپەیمانەكانی توانیویەتی لەو ناوچانە هەژمونی خۆی بسەپێنێت.
* لێدان لە بەرنامە ئەتۆمیەكەی ئێران بەتایبەتی هەردوو وێستگەی پیتاندنی یۆرانیۆمی فۆردۆ و تەنز كە گرنگترین دوو وێستگەی ئەتۆمی ئێرانن.
* هەوڵادان بۆ دەستە مۆكردنی ئێران وەك هاوپەیمانێك هاوشێوەی زۆر ووڵاتی تری ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست لە ناوچەكەدا یان لانی كەم دوژمنی نەبێت لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست .تەماشاكەن چی لە ئەفغانستان كرد بزوتنەوەی تاڵیبان هاتەوە سەر حوكم بەشێوەیەك هاتەوە كە تەنازولی لە كۆمەڵێك شت كرد وەك تائێستا هیچ هەڵوێستی بەرامبەر فەڵستین نەبوە – پاڵپشتیی نەكردنی حركاتی ئیسلامی – سوریا دوو مەتر لە فەڵستین دوورە هیچ قسەیەكی نیە لەسەر فەڵستین.
* هەڕەشە بەردەوامەكانی ئێران بۆ ئیسرائیل كە هەمیشە بانگەشەی لێدان و لەناوبردنی ئیسرائیلی دەكات .
* سەرەڕای ئەو هەموگەمارۆ ئابوری و سەربازی …هتد كە لە سەر ئێرانە بەڵام ئەو پێشكەوتنەی كە ئێستا ئێران لە بواری سەربازی بەدەستی هێناوە جێگەی پرسیارە لای ئەمریكا بەتایبەت لە و ساڵانەی دوایی ئێران لە مانۆرە سەربازیەكاندا چەندین موشكەی پێشكەوتوی وەك بلیستی و و فرۆكەی بێ فڕۆكەوان و سیستەمی بەرگری ئاسمانی پیشاندەدا، ئایە ئەگەر ئەو گەمارۆیە نەبایە ئێستا ئێران لە ڕووی پێشكەوتنی سەربازی لەكوێ دەبو.
* بە دڵنیاییەوە ئەمریكا گەیشتۆتە ئەو بڕوایە وهەستی بەوە كردوە كە ئێران خاوەنی چەندین كەسی شارەزاو پسپۆڕە لە بواری ئەتۆم بەشێوەیەك بۆتە بەرنامەی خوێندنی زانكۆكان كوشتنی ئەو چەند كەسە ڕاستە كارەكە دوا دەخات بەلام ئەوە مانای كۆتایی هێنان بەو كارە نیە دەكرێت چەندین كەسی تری شارەزا لەپشتەوە هەبن و بەردەوامن.
دوو زلهێزی جیهانی بێگومان باڵا دەستی ئێران بەسەر گەروی هورمز خاڵێكی بەهێزی جیۆپۆلەتیكیە، ئەگەر بەراووردێكی جوگرافی بكەین لە نێوان هەردوو ووڵات بێگومان شەڕەكە لە چوار چێوەی شەڕی ئاسمانی دا دەمێنێتەوە چونكە سێ خاڵ لەو بارەیەوە كاریگەری یەكلا كەرەوەیان هەیە كە شەڕەكە بە شێوەی ئاسمانی و بەكارهێنانی تەكنە لۆجیای ئاسمانی بەردەوام بێت خاڵە كانیش بریتین لە :
- ئەو دوو ڵاتە لە ڕووی شوێنی جوگرافیەوە دراوسێی یەكتری نین بۆ یە ئەگەری ڕوودانی شەڕی پیادە زۆر لااوازە.
2-ئێران خاوەنی هێزێكی دیمۆگرافی باڵایە وەك ئاماژەمان پێدا 90 ملیۆن كەسە بەڵام لە بەرامبەردا ئیسرائیل 10 ملیۆن كەسە ئەوەش پێمان دەڵێت ئیسرائیل لە ڕوانگەی هێزی دیمۆگرافیەوە توشی لاری جیۆپۆلەتیكی بوە بەرامبەر ئێران بۆ یە دەكرێت لە شەڕی پیادە دا ئیسرائیل سەركەوتو نەبێـت.
- ئێران خاوەنی ڕووبەرێكی فراوان و قوڵایی ستراتیجیە چونكە ڕووبەرەكەی 1648195 كم چوارگۆشەیە لە بەرامبەردا ئیسرائیل ووڵاتێكی بچوكە و لە ڕووی قوڵایی ستراتیجیشەوە لاوازە بۆیە باشترین بژاردە بۆ ئیسرائیل بەهۆ ئەو پێشكەوتنەی كە لە بواری شەڕی ئاسمانی و سیستەمی بەرگری ئاسمانی و تەكەنە لۆجیای سەربازی هەیەتی ئەوەیە كە بە شێوەی شەڕی ئاسمانی پەلاماری ئێرانی دا.
هەرچەندە دوای ڕووداوەكان خەریكە دەردەكەوێت كە ئیسرائیل بەبێ پاڵپشتی ئەمریكا ڕەنگە لە شەڕی ئاسمانیش ماندو بێـت تا ماوەیەكی زۆر نەتوانێت بەردەوامی بەو شەڕەبدات. بەڵام لە ئەگەری داخڵا بونی ئەمریكا بە شێوەی ڕاستە وخۆ بۆ شەڕەكەو پاڵپشتی كردنی ئیسرائیل بێگومان ئێران لە شەڕی زەمینیشدا توشی گرفت و لاوازی دەبێت.
دەكرێت هۆكارەكانی شەڕی نێوان ئیران و ئیسرائیل( دوو هەڵۆكە) لەو خاڵانەدا كورت بكەینەوە.
* هەوڵادان بۆ سنورداركردنی بازنەی كاریگەریەكانی ئێران لە دەروەی ئێران لە لایەنی ئیسرائیل و ئەمریكاوە وەك سوریاو لیبیا و فەلەستین چونكە ئێران لە ڕیگەی گروپە هاوپەیمانەكانی توانیویەتی لەو ناوچانە هەژمونی خۆی بسەپێنێت.
* لێدان لە بەرنامە ئەتۆمیەكەی ئێران بەتایبەتی هەردوو وێستگەی پیتاندنی یۆرانیۆمی فۆردۆ و تەنز كە گرنگترین دوو وێستگەی ئەتۆمی ئێرانن.
* هەوڵادان بۆ دەستە مۆكردنی ئێران وەك هاوپەیمانێك هاوشێوەی زۆر ووڵاتی تری ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست لە ناوچەكەدا یان لانی كەم دوژمنی نەبێت لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست .تەماشاكەن چی لە ئەفغانستان كرد بزوتنەوەی تاڵیبان هاتەوە سەر حوكم بەشێوەیەك هاتەوە كە تەنازولی لە كۆمەڵێك شت كرد وەك تائێستا هیچ هەڵوێستی بەرامبەر فەڵستین نەبوە – پاڵپشتیی نەكردنی حركاتی ئیسلامی – سوریا دوو مەتر لە فەڵستین دوورە هیچ قسەیەكی نیە لەسەر فەڵستین.
* هەڕەشە بەردەوامەكانی ئێران بۆ ئیسرائیل كە هەمیشە بانگەشەی لێدان و لەناوبردنی ئیسرائیلی دەكات .
* سەرەڕای ئەو هەموگەمارۆ ئابوری و سەربازی …هتد كەلەسەر ئێرانە بەڵام ئەو پێشكەوتنەی كە ئێستا ئێران لە بواری سەربازی بەدەستی هێناوە جێگەی پرسیارە لای ئەمریكا بەتایبەت لە و ساڵانەی دوایی ئێران لە مانۆر سەربازیەكاندا چەندین موشكەی پێشكەوتوی وەك بالیستی و و فرۆكەی بێ فڕۆكەوان و سیستەمی بەرگری ئاسمانی پیشاندەدا، ئایە ئەگەر ئەو گەمارۆیە نەبایە ئێستا ئێران لە ڕووی پێشكەوتنی سەربازی لەكوێ دەبو.
* بە دڵنیاییەوە ئەمریكا گەیشتۆتە ئەو بڕوایە و هەستی بەوە كردوە كە ئێران خاوەنی چەندین كەسی شارەزاو پسپۆڕە لە بواری ئەتۆم بەشێوەیەك بۆتە بەرنامەی خوێندنی زانكۆكان، كوشتنی ئەو چەند كەسە ڕاستە كارەكە دوا دەخات، بەلام ئەوە مانای كۆتایی هێنان بەو كارە نیە، دەكرێت چەندین كەسی تری شارەزا لەپشتەوە هەبن و بەردەوامن لە كاركردن.
* ئەمریكا دەیەوێت پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران لە ژێر چاودێری خۆی بێت و سەرچاوەی پیتاندنەكە خۆیان دابینی بكەن، بەڵام ئێران ئەوەی قبوڵ نیە و دەیەوێت خۆی سەرچاوەی پیتاندنی یۆرانیۆم ئەنجام بدات چونكە دەزانێ هەركاتێك ئەمریكا بیەوێت سەرچاوەی پیتاندنەكەی ناداتێ و لێی ڕادەگرێت.
* ئەمریكا پێی وایە بە دەست گەیشتی ئێران بە چەكی ئەتۆم ئیتر باڵاًدەستی ئێران لە ڕۆژهەڵاتنی ناوەڕأست بۆ ئێستاو ئایندە بەرامبەر بە ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی دەبێتە ڕاستیەكی دان پێدانراو بۆیە هەمو هەوڵی ئەمریكا بۆ ئەوەیە كە ئێران لەئێستادا لە دەرەوەی ووڵاتەكەی خۆی جەمسەر نەبێ بەڵكو ووڵاتێكی ئاسایی بێت.
هەرچەندە ئەو ئەگەر زۆر كەمە چونكە توركیا بۆ خۆی ئەندامی ناتۆیە بەڵام من وای دەبینم ئەكەر ئەمریكا لە ئێران سەركەوتو بێت ئەوە دوای ئەو سەرەی توركیایە چونكە توركیا لە ئاسیای ناوەڕاست و ئازربایجان و ئەرمینیاو لە دوو پارچەی كوردستان و دەریای ناوەڕاست ڕۆڵی هەیە . بۆیە ئەوە پەیامێكیشە بۆ ئەردۆغانە كە دەبێـت خۆی ئامادە بكات بۆ گۆڕانكاری كردن لەو پەیامە ئیسلامیەكە هەڵی گرتوە و بارقورسیە بەلای ئەمریكاوە.
* ئەمریكا شەڕی داهات و ئابوری دەكات هێنانەوە ی 5 ترلیۆن دۆلار لە كەنداو پێمان دەڵی لەپشت ئەو شەڕەوە دەكرێت ئابوری ڕۆڵی كارای هەبێت.
* ترەمپ وا خۆی پیشان دەدات كە پیاوی ئاشتیە بەڵام دەكرێت وانەبێت بەڵكو دەكرێ خۆی هۆكاری شەڕەكەبێ تا گەیشتن بە ئامانجەكە بەردەوام دەبَی و دواتر بەهەر ڕێگایەك بێت كۆتایی بەو بارودۆخە دەهێنێت. پێم وایە داخڵ بونی ئەمریكا بە شێوەی ڕاستەوخۆ بۆ شەڕەكە قورسە چونكە یەكەم تڕەمپ بەتەنیا ناتوانێ ئەو بڕیارە بدات بە بێ كۆنگرێسی ئەمریكا تا ئێستاش ئەوانە ڕازی نین بەچونە ناوشەڕەكە بە كۆماریەكانیشەوە .
* ئەمریكا پێی وابو بەیەك چار دەتوانێ كەسە كاریگەرەكانی ئێران بە 24 كاتژمێر بكوژێت كۆتایی بە بەرنامە ئەتۆمیەكەی ئێران و بهێنی و ڕژێمەكەی ئێرانیش بگۆڕی بەڵام نەیتوانی ئەوە بكات لە بەرامبەر دا ئێران ووریابو بۆیە شەڕەكە درێژەی كێشا.
ئیسرائیل دەمێكە هەول دەكرێت شەڕی ئەو دوو هەڵۆیە لێكەوتەی هەبێت وەك:
* ئەگەر ئێران خۆ ڕاگربێت و تەسلیم نەبێت ئەوە دەبێتە وولاتێكی گرنگ و كاریگەر تر لە ناوچەكە.
* بە وەستانی شەڕەكەو تەسلیم نەبونی ئێران بۆ هەمیشە شكۆی ئیسرائیل لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەشكێ.
*دەكرێت كۆچی بەلێشاو لە ئێران بەرەو ووڵاتانی دەوروبەر ڕووبدات بەتایبەتی بەرەو عێڕاق و هەرێمی كوردستان.
* سەرەتا شەڕەكە ئامانجەكانی سەربازی بون، بەڵام ئێستا شەڕەكە خەریكە لە ئامانجە سەربازیەكان لادەدات، چونكە هەردوولا كەوتونەتە لێدان لە ژێرخانی ئابوری ووڵاتەكە وەك لێدان لە كەرتی نەوت و گازو ئاو و كارەبا و تەنانەت دامودەزگاكانی دەوڵەت، ئەوەش ووڵاتێكت بۆ دروست دەكات كە قبوڵ نیە بۆ ژیان
* هەردووكیان زۆر ماندوبون و زیانی سەربازی و ئابوریان بەركەوتوە.
* بڵاو بونەوەی ترس و دڵە ڕاوكێ لای دانیشتوانی هەردوولا.
* خەریكە دابران لە شەقامی ئیسرائیلی دروست دەبێت دوای ئەو لێدانە مەترسی دارەی كە لە تەل ئەبیب درا چونكە شەقامی ئیسرائیلی فێری ئەو لێدانە مەترسیدارە نیە لە ناوشار.
*دانیشتوانی ئیسرائیل هەڵگری ڕەگەزنامەی دوو ڵاتە بۆیە دەكرێت كۆچی بە لێشاو بەرەو دەرەوەی ئیسرئیل ڕووبدات كە ئەمە خراپە بۆ دیمۆگرافیای ئیسرائیل. كە ژمارەی دانیشتوانی كەمە و نزیكەی 10 ملیۆن كەسە.
* تێچوی شەڕەكە لەسەر ئیسرائیل لە 85 ترلیۆن دۆلار لە رۆژێكدا بەرز بۆتەوە بۆ 1250 ترلیۆن دۆلار لە رۆژێكدا.
* پەك كەوتنی كەرتی گەشتیاری هاتوچۆی فرۆكە مەدەنیەكان و لێدان لە دامەزراوە پیشەسازیەكان و كەرتی كشتوكاڵ و دەرامەتە سروشتیەكان و لێدان لە گەنجینە پیشەسازی و سەربازییەكان و ڕاوەستانی كاری وەبەرهێنان لە هەردوو ووڵاتە لە خراپترین لێكەوتە كانی شەڕەكەن لە هەردوو ووڵات.