مستەفا کازمی لە رۆژێكدا ، چی دەکات ؟

پ

ئەمرۆ پێنج شەممە ١٠ی ئەیلولی ٢٠٢٠ ، مستەفا کازمی ، سەرۆک وەزیرانی عێراق ، کاتژمێر هەشتی بەیانی ، سەردانی ژمارەیەک قوتابخانەی کرد ، لە شاری بەغدادی پایتەختی عێراق و قوتابخانەکانی ، مەنسووری بنەڕەتی و قوتابخانەی ئامادەیی بەغدادی کچانی بەسەرکردەوە و لەنزیکەوە چاودێری ڕەوشی بەڕێوەچوونی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابییان خواست

کازمی لە ئامادەیی بەغدادی کچان

هەر ئەمڕۆ پێنج شەممە ، کازمی بە یاوەری شاندێکی باڵای حکومەتی عێراق ، کە هەریەکە لە جومعە عیناد ، وەزیری بەرگری عێراق و فوئاد حوسێن ، وەزیری دەرەوەی عێراق ، بە فرۆکەیەکی سەربازی ،کاتژمێری دەی بەیانی ، گەیشتە هەولێری پایتەخت و لەلایەن مەسرور بارزانی ، سەرۆک وەزیرانی هەرێم ، لە فرۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی ، پێشوازی لێکرا .

پێشوازی مەسرور بارزانی لە مستەفا کازمی

پێشوازی کردن لەکازمی لەلایەن مەسرور بارزانی

یەکەم کۆبوونەوەی کازمی لەگەل مەسعود بارزانی ، سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان دەبێت و دواتر لەگەل سەرۆک وەزیرانی هەرێم و سەرۆکی هەرێم کۆدەبێتەوە

کازمی ، لەدرێژەی سەردانەکەی دا ، سەردانی پارێزگای دهۆک دەکات و لەوێشەوە سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل دەکات.

مستەفا کازمی ، دوای سەردانی هەولێر و دهۆک ، سەردانی شاری سلێمانی دەکات و لەوێ چاوی بە بەرپرسانی ئەو پارێزگایە دەکەوێت .

سەردانی مستەفا کازمی بۆ هەرێمی کوردستان ، یەکەم سەردانیەتی وەکو سەرۆک وەزیرانی عێراق کە لە ئایاری ئەمساڵ ، متمانەی پێدرا و لەم سەردانەی دا ، پرسی خاڵە سنووریەکان و بوددجە و مووچە و نەوت لەگەل دەسەڵاتدارانی هەرێم تاوتوێ دەکات بۆ ئەوەی ، هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدا ، بگەنە ڕێککەوتنێکی کۆتایی و چارەسەری ژمارەیەکی پرسی هەڵواسراوی نێوانیان بکەن