مەلای مزگەوتێک دەستدرێژی دەکاتە سەر ژمارەیەک کچ و ئەتکیان دەکات

ئاژانسی هەواڵی مەغریبی بڵاوی کردەوە ، دوێنێ شەممە ، ووتارخوێنی مزگەوتێک لە شاری تەنجەی شانشینی مەغریب ، دەستگیردەکرێت بەتۆمەتی دەسترێژی کردنە سەر ٦ کچ و ئەنجام دانی توندوتیژی بەرامبەریان کە لە خوار ١٨ ساڵن.
دەستگیرکردنی ووتارخوێنی مزگەوتەکە ، دوای سکاڵای بنەماڵەی ئەو کچانە دێت لەسەر مەلای مزگەوتەکە و هاوکات دوای دەستگیرکردنی ، ناوبرا دان بە تاوانەکەی خۆی دا دەنێت ، لەبەردەم دادگایی بەرایی شاری تەنجە .
عەبدولمونعیم ڕەفاعی ، پارێزەری کچەکان ڕایگەیاند ، مەلای مزگەوتی ” زەمیج ” ، دانی بە تاوانەکەی خۆی دا ناوە دوای سکاڵای بنەماڵەی ئەو ٦ کچە
پارێزەری ئەو ٦ کچە ئەوەش ڕووندەکاتەوە کە مەلای مزگەوتەکە ، دەستدرێژی و توندوتیژی بەرامبەر ئەو ٦ کچە بەکارهێناوە و ئەتکیانی کردووە لەگەڵ لەدەستدانی پەردەی کچێنیان ویڕای بچوکی تەمەنیان کە خوار ١٨ ساڵن.
دوای دەستگیرکردنی مەلای مزگەوتەکە ، و داننان بە تاوانەکەی ، کەیسی ناوبراو ئاراستەی دادوەری لێکۆڵینەوە کراوە و کاتی دادگایی کردنەکەی بۆ ٦ی ئۆکتۆبەر ، دواخراوە و مەبەست لە دواخستنەکەش ،پێدانی کاتە بە بنەماڵەی ئەو ٦ کچە و ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ تاوانبار لەکاتی دادگایی کردنی .
مەلای مزگەوتی ” زەمیج ” ، تاوانبارە بە بەکارهێنانی توندوتیژی جەستەیی بەرامبەر ئەو کچانە کە تەمەنیان ، خوار ١٨ ساڵە لەپاڵ بەکارهێنانی دەسەڵاتی ئاینی بۆ مەبەستێکی خراپ ، کە تاوانی سێکسییە بەرامبەر منداڵانی خوار ١٨ ساڵ