دۆخی ئابووری لوبنان داڕما
لوبنانییەکان هەڵدەستن بە پاککردنەوەی ئەو پاشماوەیەی تەقینەوەکەی رۆژی سێ شەممەی ڕابردوو بەرهەمی هێنا
سەرجەمی ئەو زیانەی کە تەقینەوەکە دروستی کردووە بە 15 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت .
لای خۆیەوە سندوقی نەختینەی نێو دەوڵەتی ڕایگەیاند کەوا هەموو هەوڵێك دەخەینە گەر بۆ هاوکاری کردنی گەلی لوبنانی لەو زیانە گەورەیەی تێی کەوتوون
و ڕایگەیاند کەوا گەلەکۆمێی هاوکاری دارایی دروست دەکەین تاکو ووڵاتان هاوکاری لوبنان بکەن و فەرەنسا یەکەم ووڵات بوو کە بەشێوەیەکی مەیدانی سەرۆکی ئەو ووڵاتە گەیشتە لوبنان و بەڵێنی هاوکاری دا بە گەلی لوبنانی و داوای چاکسازی بنەڕەتی کرد و تورکیاش بە سەدان تەن گەنم وەکو هاوکاری خێرا بۆ ئەو ووڵاتە دەنێرێت
لوبنان لە کۆتاییەکانی ئەمساڵ و بەهۆی داخستنی جیهان لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دووچاری سەختترین قەیرانی دارایی و ئابووری بووەوە بەجۆرێك کۆچی گشتی لەو ووڵاتە بە ئاڕاستەی ووڵاتانی ئەوروپی دەستی پێکرد لەلایەن دانیشتوانەوە .
لوبنان بەیەکێك لە ووڵاتە گەشتیارییەکان دادەنرێت و بەهۆی داخستنی ووڵاتان و کەرەنتینەوە کەرتی گەشتیاری ئەو ووڵاتە داڕما و تەقینەوەکانی سێ شەممەی ڕابردوو هێندەی تر دۆخی ئابووری ئەو ووڵاتەی سەخت کردەوە و پەنای برد بۆ ووڵاتانی دیکە لەپێناو هاوکاری کردنی بۆ دەربازبوون لەو دۆخە نەخوازراوەی تێی کە