وڵاتانی ئەوروپا پاڵپشتی چاکسازییەکانی عێراقن

پ

مستەفا کازمی ، سەرۆک وەزیرانی عێراق دوێنێ ئێوارە ، کۆتایی بەگەشتەکەی هێنا بۆ وڵاتانی ئەوروپا و گەڕایەوە بەغدای پایتەخت .

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەلێدوانێکدا بۆ میدیاکان رایگەیاند، بڕیار وایە، هەموو سێ مانگ جارێک ، هەڵسەنگاندن بۆ ئەو رێککەوتنانە بکرێت کە لەگەڵ وڵاتانی فەرەنسا و ئەڵمانیا و شانشینی یەکگرتوو ، واژۆکراون.

کازمی ئەوەشی ڕاگەیاند ، هەڵسەنگاندن بۆ پرسی چاکسازی لەدامەزراوە داراییەکان و لەو بارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی عێراق ، چاودێر دەبێت لەسەر ڕێککەوتنەکان .
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەشی ڕوونکردەوە ، ژمارەیەک رێککەوتنامەیان واژۆکردووە لەبوارەکانی وەکو ، ئابووری و ئەمنی و کلتوری.

سەرۆک وەزیران بۆ میدیاکان ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتانی ئەوروپا پشتیوانی ئەو هەنگاوانەی چاکسازین کە حکومەتی عێراق گرتوویەتیەبەر