ئەگەری ڕاگرتنی یارییەکانی خولی ئەردەنی لە ئارادایە

پ

یانەی فەیسەلی ئەردەنی ، ئەمڕۆ هەینی ، تووشبوونی ژمارەیەک یاریزان و فەرمانبەری یانەکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند

ئەمرۆ هەینی ٢١ی ئاب ، یانەی فەیسەلی ئەردەنی ، لە هەژماری فەرمی فەیس بوکی خۆی، تووشبوونی ژمارەیەک یاریزان و کارمەندی یانەکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند ، یانەی فەیسەلی بە فەرمی ، تووشبوونی هەریەك لە یاریزانی لۆکاس سیمۆن ، یاریزانی هۆلەندی و محمد عاسی کارمەندی یانەکە و ابراهیم ئەبو خسومە ، بەرپرسی پێداویستی یانەکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاندووە ، بەلام یاریزانان و کارمەندانی دیکەی بواری هونەری یانەکە پشکنینەکانیان نێگەتیڤ بوون و هیوای سەلامەتی بۆ ئەوانی تر خواست .
یانەی فەیسەڵی ، رۆژی پێنج شەممە بە فەرمی تووشبوونی هەریەك لە یاریزانان (بەرا مەرعی و سالم عەجالین و یوسف رەواشیدە و ئیحسان حەداد و هەروەها یاریزانی نێودەوڵەتی سەنیگالی ، دۆمنیكیش )
تووشبوونی ئەو یاریزانانە ، هەر دەست بەجێ یەکێتی تۆپی پێی ئەردەنی هێنایە سەر هێڵ و باسی ڕاگرتنی سەرجەم چاڵاکییەکانی خولی وڵاتەکە ، بۆ ماوەی چواردە رۆژ کرا ، بەڵام سەمەر نەسار ، ئەمینداری گشتی یەکێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە بۆ میدیایەکی ئەردەنی رایگەیاند ، هیچ نیەتێك بۆ راگرتنی یان هەڵوەشاندنەوەی خولی تۆپی پێی ئەردەنی بەهۆی تووشبوونی ئەو یاریزانانە لە ئارادا نییە.
هەروەها ئەمینداری گشتی تۆپی پێی ئەردەنی ، زیاتر ڕوونی کردەوە کە ، هەوڵدەدرێت بە نەرمی لەگەڵ باردۆخەکە مامەڵە بکرێت و زیاتر لە یەك سیناریۆ تاوتوێ دەکرێت ، بۆ ڕاگەیاندنی دەست پێکردنەوەی خولی وڵاتەکە.

خولی تۆپی پێی ئەردونی ، چاڵاکییەکانی لە ٣ی ئەم مانگە دەست پێکردەوە و خولەکە قۆناغەکانی دوو و سێ و چواری بڕیوە ، بەڵام تووشبوونی یاریزانانی یانەی فەیسەڵی ، قۆناغی پێنجەمی خولەکەی ڕاگرت ، بەو هۆیەوە یەکشەممەی ڕابردوو ، یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکە ، دواخستنی هەریەك لە یارییەکانی یانەی ( ڕەمسا بەرامبەر یانەکانی ، لاوانی ئوردن و یانەی لاوانی عەقەبە و یانەی وەحدات ) بەهۆی کەرەنتینەکردنی شاری ڕەمسا و کەرەنتینەکردنی یانەکەشی ، لە یەکێک لە هۆتێلەکانی عەممانی پایتەخت بۆ ماوەی چواردە رۆژ.