ئەو هەستەی وەك ئەوە وایە ١٥جگەرەت کێشابێت لەرۆژێك دا

پ

هەست کردن بەتەنهایی کاریگەری خراپی بەسەر تەندروستی مرۆڤەوە هەیە کاردەکاتە سەر دەروونی کەسەکان و دووچاری خەڵەفاوی دەکات هەروەها لە ڕوویەکی دیکەوە دەبێتە هۆی درەنگ چاکبوونەوەی ئەو برینانەی لە لەشی مرۆڤ دا بەهەر هۆکارێك بێت کە دروست دەبێت و بەرگری لەش بێ هێز دەکات و کاریگەرییەکەی بەتایبەت لەسەر ئەو کەسانەی کە شێرپەنجەیان هەیە زیاترە و دەبێتە هۆی درەنگ چاکبوونەوەیان .
لێکۆڵەر و رۆژنامەنووس ( سارە گرین کارمیشیل ) لە ڕاپۆرتێكدا کە ئاژانسی بلۆمبێرگی هەواڵی بڵاوی کردووەتەوە و ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیش بڵاوی کردووەتەوە کە ڤیڤیک مێرشی پزیشکی گشتی ئەمریکی لە سالی ٢٠١٧ەوە کاریگەرییە نەرێنییەکانی پەتای( تەنهایی)
کە لە ئێستادا هاواری ئەو پەتایە لەو کەسانە کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ covid19 لە کەرەنتین و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی دان بەدەردەکەوێت.
قسەکردن لەسەر ئەم بابەتە لەئێستادا بابەتێکی گرنگە بەتایبەتی لەڕووی تەندروستییەوە لەژێر ڕۆشنایی پەتای کۆرۆنا ڤایرۆس دا و ئەو بارهەڵگرە ساردکەرەوانەی بەردەم نەخۆشخانەکانیش کە تەرمی قوربانییەکانی هەڵگرتووە باشترین بەڵگەی ئەم بابەتەیە.
کارمیشێل پێی وایە وێڕای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان و ڤیدیۆ چات و گفتوگۆ لە ڕێگایی سۆشیال میدیایی جۆراجۆرەوە کەمێك کاریگەری هەبووە لەسەر بەردەوامی پەیوەندییەکان و باشبوونی دەروونی کەسەکان بەو جۆرە پەیوەندییە ئەلیکترۆنیانە بەڵام هەر وەکو ئەوە نابێت کە گفتوگۆی نێوان دوو کەس ڕووبەڕوو یان نزیك لەیەکتر بێت کە ڕاستەخۆ و دوور لە شاشەی مۆبایل و کۆمپیوتەرەکانەوە ئەنجام دەدرێت و تیایدا دەتوانن هاوکاری یەکتری بکەن بەپێچەوانەوە ئەمە ناکرێت لە سۆشیال میدیا یان پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان.

بەر لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاپرسییەك ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ڕێژەی هەست کردن بە تەنهایی لە گەنجان زیاترە وەك ئەوەی لەو کەسانەی تەمەنیان لەسەرووی ٧٢ ساڵییەوەیە هەروەها لە گەنجان دا سەرەڕای هەست کردن بە تەنهایی هەست کردن بە دڵەڕاوکێ و خەمۆکی لە ڕێژەیەکی بەرزتردابووە .

دڵەڕاوکێ :
ئەو داتایانەی کە سەنتەری ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی و بەرگری ئەمریکی لە مانگی تەمووزی ڕابردوودا بڵاوی کردووە ئاماژەی بەوە کردووە کە لە %٤٧ ئەو کەسانەی تەمەنیان لە خوار ٣٠ ساڵییەوەیە هەست کردن بە دڵەڕاوکێ تیایاندا زۆربووە بەراورد بەوانەی بە تەمەن دا هەڵکشاون و دەرکەوتووە کە %١٣ ئەوانەی تەمەنیان لە ٨٠ ساڵی بەسەرەوە کەمتر ئەو هەستکردن بە دڵەڕاوکێیە لەناویان دا هەبووە .
زیاتر ئەو قوتابییانەی لە زانکۆکاندا دەیانخوێند لە توانایان دا بووە کە چاودێری پزیشکی و دەروونی وەربگرن بەڵام هێرشی پەتای کۆرۆنا و داخستنی سەنتەرەکانی پەیوەندیدار بەو بابەتانە دۆخەکەی سەختتر کرد .
ئەگەر هەبوو کە ئەو کەسانەی تەمەنیان لە ٢٠ ساڵی دایە کارەکانیان لەدەست بدەن زیاتر لەوانەی بەتەمەنتربوون لە مانگی ئاداری ڕابردوودا و لەهەر چوار کەسێك یەکێك کە تەمەنی لەژێر ٢٥ ساڵی بوو کارەکەی خۆی لە دەستداوە و هەروەها ١٣% ئەوانەی تەمەنیان لەنێوان ٢٥ بۆ ٣٤ ساڵیشەوە بووە کارەکانیان لەدەستداوە بەوەش بێ بەش بوون لەنێو کۆمەلگای کرێکاران و ئەو چاودێرییە تەندروستییانەشیان لە دەستدا کە لە ئەنجامی کارکردنەوە هەیانبوو.
گەنجان زیاتر پێویستییان بەو پەیوەندییە کۆمەلایەتییانە هەیە کە لە کاردا دەستیان دەکەوێت و وادەکات ڕۆڵ و کاریگەریان دەرکەوێت و بە گرنگییەوە جێگایی خۆیان بکەن لەنێو کۆمەلگادا

کارمیشیل دەڵێت : ئەوانەی لە تەمەن دا هەڵکشاون زیاتر دەگونجێن لەگەڵ دابڕان و تێگەیشتنیان بەهێزترە بۆ ئەو قەیران و کارەساتانەی کە ڕوودەدەن لە ژیان دا چونکە مرۆڤەکان لەگەڵ هەڵکشان لە تەمەن دا بیر و بۆچوونەکانیان گۆڕانکاری بەسەر دادێت و بەتەمەنەکان ڕوونتر و باشتر ئەو شتانە دەبینن وەك خۆی کە ڕوودەدەن و دەکات هێمنانەتر و لەسەرخۆ مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە دۆخانەدا بکەن و کەمتر بە ڕەخنەکان تێکدەچن و ووردتر لە هەستی بەرامبەر و دەورووبەریان دەڕوانن
بۆیە کارمیشێل داوادەکات زیاتر بەرامبەر گەنجان تێگەیشتن هەبێت و نەرمتر مامەڵەیان لەگەڵ دا بکرێت و پێی وایە هەست کردن بە شەرم وادەکات گەنجان داوای چارەسەر نەکەن بەتایبەتی لەو کاتە مەترسیدارانەی وەکو تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و شاردنەوەی و درۆ کردن لەگەل دەورووبەری خۆیان کە ئەمەش پێشهاتی مەترسیدار و چاوەڕوان نەکراو دەخولقێنێت و وادەکات بارودۆخەکان لە کۆنترۆڵ دەربچن و چارەسەرکردنیشیان ئاسان نەبێت.