نامەیەکی پارێزراو کە شایستەی خەڵاتی وەفاداری هاوڕێیەتی بێگەردی هەیە
هاوڵاتیەکی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی ٤۲ ساڵ، وێنەو نامەی هاوڕێیەکی کۆچکردووی دەپارێزێت، کە وەک دیارییەکی هاوڕێتی بۆی نێردراوبوون! پاش دەیان ساڵ دابڕان لە کەسوکاری هاوڕێ کۆچکردوەکەی، برایەکی ئەدۆزێتەوەو، بە ناردنی نامە و وێنە پارێزراوەکە، وەفای برادەریی نێوان خۆی و هاوڕێکەی دەسەلمێنێ!
مەردان کلۆجۆیی لەبارەی ناردنی وێنە و نامەی براکەی بۆ یەکێک لەهاوڕێکان، دەڵێت ” خوالێخۆشبوو (کاك بەرزان برام)ە کە 42 ساڵ پێش ئەمڕۆ نامەیەك هاوپێچی وێنەکەی خۆی کردوەو بۆ هاوڕێیەکی ناردوەیەتی، وەکو لە نامەکەدا دەردەکەوێ، خوالێخۆشبوو بە هەست و سۆزەوە بۆ هاوڕێکەی ناردبوو”
ناوبراو باس لەوەش دەکات “مەبەستی ناردنی وێنە و نامەکە نیشانەی پەیوەندیەكی توندی هاوڕێتی ئەو سەردەمە دەردەبڕێ بۆیە داوا لە هاوڕێکەی دەکات کە لە پاش خۆی وەک یادگارییەک وێنەکەی لا بمێنێتەوە، هاوڕێکەیش وەکو وەفایەك ٤٢ ساڵە پاراستویەتی” !
ئەو ٢ هاوڕێیە لە بەرواری (١٩-٥-١٩٨١) لە کوڵەجۆی زەندئابدەوە بۆ سلێمانی بەڕێ دەکەون و لەنێوان دەربەندیخان-سلێمانی، لە گوندی چنارە. ئۆتۆمبێلەکەیان وەردەگەرێ و، مخابن خوالێخۆشبو بەرزان کۆچی دوایی دەکات!
برای کۆچکردوو کە ئێستا دانیشتووی وڵاتی کەنەدایە، پاش دەیان ساڵ دابڕان لە برادەرە دێرینەکەی خوالێخۆشبو ئەو نامە و وێنەکەی پێ دەگات، بۆیە هیمای بەوە کردووە “وێنە و نامەکە گوزاریش لە دەربڕینی هەست و سۆزی ٢ هاوڕێ دەکەن لە بەرامبەر بە یەك”.
برای خالێخۆش بوو دووپاتیدەکاتەوە “ئەوەی کە گوزاریش لە پابەندبونی وەفا و ڕەوشتی پاراستنی ئەو پەیوەندیەی دۆستایەتیەی ئەو ۲ هاوڕێیە دەکات ئەوەیە، لە پاش تێپەڕبونی ۳۸ ساڵ بە سەر کۆچی دوایی هاوڕێکەیدا، کاك سەروەت حەمەئەمین حارس، وێنە و نامەکەی لای خۆی پاراستوە”.!
ئەوەی جێی سەرەنج بوو دوای ۳ ساڵ لەناردنی نامە و وێنەکە، بەرزان کۆچیی دوایی دەکات و، مەردان کۆڵەجۆیی ڕایدەگەیەنێت کە ” پاراستنی ئەو نامەو وێنەیە بۆ ماوەیەکی هێندە دور و درێژ کە ٤۲ ساڵی تێپەراندووەو، ڕەنگ درێژەی هەبێ، بەڕاستی شایستەی خەڵاتی وەفایەتی هاوڕێیەتی بێگەردیان هەیە”.