وەزارەتی دارایی و ئابووری چەند بڕیارێکی دەرکرد

پ

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێک دەردەکات

وەزارەتی دارایی وئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی بە واژۆی ئاوات شێخ جەناب چەند بڕیارێکی دەرکرد بەمشێوەیە

-هەڵوەشاندنەوەی لێخۆشبون لە باج بۆ پرۆژەکانی گەشتوگوزار.

– لێخۆشبوون لە باجی زەوی پرۆژەکانی وەبەرهێنان هەڵدەوەشێندرێتەوە، بۆیە پێویستە وەبەرهێنەران پابەند بکرێن بەدانی باجی زەوی پرۆژەکانیان.

– گرێبەستی نێوان حکومەتی هەرێم و کۆمپانیای ماس هەڵدەوەشێندرێتەەوە کە تایبەتە بەلێخۆشبوون لە باج تاکو ٥/٢/٢٠٣٦، بۆیە پێویستە کۆمپانیای ماس پابەند بکرێت بە دانی باجەکەی لە رێکەوتی دەرچونی فەرمانی ژمارە (١٣) لە ٧/٨/٢٠١٩.