گەنج

پ

گەنج وەک داینەمۆ و بزوێنەری کۆمەڵگا دادەنرێت! واتە بەبێ وزەو کارایی گەنج هێچ وڵاتێک پێش ناکەوێ. بێگومان،ئەمە لەکاتێکدا دەوترێ کە حکومەت و دەسەڵاتی هەر وڵاتێک دەبێت خزمەت بەتوێژی گەنجان بکات لەسەرجەم بوارە جیاوازەکانی ژیاندا.

لەهەندێک لەوڵاتە پێشکەوتووەکاندا، گەنجان پێشەنگن و باشترین دەستە بەری کۆمەڵەتیان بۆ دەستەبەر کراو، چ لە کەرتی تایبەت و گشتی دا بێ، مافەکانیان فەراهەم کراوە و هەلی کارو دامەزراندن و بیمەی کۆمەڵایەتی و تەندروستیان بۆ جێ بەجێ کراوە!

بەڵام لەهەندێک وڵات و کوردستانی خۆشمانی لە گەڵدا بێ، گەنج بەشێوەیەکی گشتی پەراوێز خراوە و کراونەتە پاش کۆی کۆمەڵگا! کەنج لەم وڵاتەی ئێمە نائومێد بووەو خەونەکانی له گۆڕ نراون، بۆیە ئەبینین لەخۆپیشاندانەکاندا گەنجان دەنگی ناڕەزایی دەر دەبڕن و داوای مافەکانیان دەکەن.

گەنج لەم وڵاتەی ئێمە دا موعانات و کێشەی زۆرە و هەلێکی کاریان لە بوارەکەی خۆیاندا کەم دەست، بۆیە لەئەنجامی نائومێد بون و ڕەشبینیدا، زۆر جار هەندێك گەنج پەنا بۆ خۆ کوشتن و کاری ناشیاو دەبات! ئەمەش دەر ئەنجامی ئەوسیستەمە سەقەتەی حکومڕانی ئەم دەسەڵاتە کە گەجیانی فەرامۆش کرووە.

لەلایەکی ترەوە، گەنجان بۆ دەرباز بوون لەو دۆخە چەق بەستووەی تێدا دەژین، کۆچیان هەڵبژاردووە! کەهەریەک لەئێمە، کە خۆمان لەو بارو دۆخەدا دەبینینەوە، ئەگەر بەخت یاوەرمان بێت، دەکرێت بڵێن لە کۆچ بۆ دەرەوەی وڵات پشویەک دەدەین، ئەگەرنا ئەوا جارێکی تر لەبەرگێکی تردا ناسۆری نەهامەتیەکان سەر لەنوێ لەدایک دەبنەوە!

پێموایە تاکە ڕێگای لەناو چوون و ڕاپێچکردنی ئەم بارودۆخەی، کە بوە بە فەوزا جەنجاڵی و پڕ گەندەڵیی، هیچ دەروازەیەک بۆ قوتاربوونی گەنجان نەماوەتەوە . بەڵام دڵنیام ڕۆژێک دێت شۆڕشی گەنجان بەرپادەکرێت و کۆتایی بەزوڵم و ستمەی دیکتاتۆرو گەندەڵیی دێنێت!