ڕاهێنەرێکی عێراقی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە
نازم شاکر، ڕاهێنەری پێشووتری هەڵبژاردەی عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە
دوای ئەوەی پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامدرا نیشانە سەرەتاییەکان پشڕاستی تووشبوونی ناوبراوی کرد بەو ڤایرۆسە و ئێستا لە شاری هەولێر لە کەرەنتینەدایە.
نازم شاکر، ئەرکی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراقی لە ئەستۆگرتبوو ساڵی ٢٠١٠ و هەروەها ڕاهێنەرایەتی یانەکانی کەرخ و هەولێر و دهۆك و نەفت و پێرس و قوەی جەوییە و ئارارت و مەسافی کردووە و ناوبراو لە ئێستادا باری تەندروستی جێگیر نییەو لەژێر چاودێری پزیشکی دایە.