پێشمەرگەی سلێمانی پاڵەوانی بالەی عێراق بەدەستهینا

پ

یەکێتی ناوەندی بالەی عێراق، بە شێوەیەكی فەرمی بڕیاریدا نازناوی وەرزی ئەمساڵی خولی بالەی یانە نایابەکانی عێراق ببەخشێتە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی.

یەکێتیەکە دوایین کۆبونەوەی خۆی لە بەغدا ئەنجامدا، لەبەرئەوەی دوای تەواوبونی یارییەکانی قۆناغی بژاردە، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی پێشەنگ بوو، هەر بۆیە بڕیاردرا بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە شێوەیەكی بەربڵاو، یارییەکانی قۆناغی چوارگۆشەی زێرین ئەنجامنەدرێت.

یانەی پێشمەرگەی سلێمانی کە لە وەرزی ئەمساڵ ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و هیچ یارییەکی نەدۆڕاند، وەک پاڵەوانی وەرزی ئەمساڵ دەستنیشانکرا، كە ئەمە جاری دووهەمە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی نازناوی خولی بالەی یانەی نایابەکانی عێراق بەدەست دەهێنێت.